ترس له‌به‌کارهێنانى ڤاکسینى کۆرۆنا هه‌یه

«دواى کاتژمێرێک له‌وه‌رگرتنى ژەمه‌ ڤاکسین هه‌ست به‌گیان خاوبوونه‌وه‌ ده‌که‌یت»

4 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حهسهن

لهئێستادا لهههرێمى کوردستان ڤاکسینى کۆرۆنا بۆ کارمهندانى تهندروستى بهکاردههێنرێت و ههندێک کهس ترسى لهبهکارهێنانى ههیهو بهشێکیان ئهوه دهخەنهڕوو کهدواى وهرگرتنى ژهمه ڤاکسینهکه گیانت خاودهبێتهوهو بێهێزت دهکات.

لهدووى ئازار ڤاکسینى کۆرۆنا گهیشته ههرێمى کوردستان و سهرهتا لهههولێرو دهۆک دواتر لهسلێمانى بۆ چهند سهد کهسێک لهناو کارمهندانى تهندروستى بهکارهێندراو بهشێوهى ئارهزوومهندانه بووه.

کاروان بهکر، کارمهندى بهشى خزمهتگوزارییه لهیهکێک لهنهخۆشخانهکانى سلێمانى، لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت:» ئهم ڤاکسینه چینیهو ناوێرم بهکاریبهێنم، ئهوه بووەته ترسێک بۆم».

4ى ئازارى 2021 بهئامادهبوونى بهرپرسانى تهندروستى ههڵمهتى کوتان بهپێکوتهى کۆرۆنا لهههولێر دهستیپێکردو یهکهم کارمهندى تهندروستى بهناوى (گۆران عوسمان) ڤاکسینهکهى وهرگرت.

گۆران عوسمان، کارمهندى بهشى چاودێریى تهوارى لهههولێر، لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت»وهک یهکهم کارمهند ڤاکسینى کۆرۆنام وهرگرت و بێ هیچ ترسێک توانیم یهکهم ژهمى وهربگرم».

ئهم کارمهنده باسى لهدواى بهکارهێنانى ڤاکسینهکه کردو وتى» دواى کاتژمێرێک کهمێک ههست بهگیان خاوبوونهوه دهکهیت و بێهێزى دهکهیت، بهڵام ههر ئهوهندهیهو هیچ کاریگهرییهکى قورسى نیه«.

گۆران شهش مانگ پێشتر تهنیا ههڵگرى ڤایرۆسى کۆرۆنا بووهو وتى»ئێستاش ئامادهم دواى سێ ههفته ژهمى دووهمى ڤاکسینهکه وهربگرم».

ڤاکسینى کۆرۆنا بۆ ههموو کهسێک بهکاردههێنرێت، بهڵام ئهو کهسانهى تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون دهبێت لهسێ مانگ کهمتر نهبێت و لهشهش مانگ زیاتر نهبێت، چونکه لهشى مرۆڤ لهسێ مانگ تاشهش مانگ دژه تهن بهرامبهر ڤایرۆسهکه پهیدادهکات و دهمێنێتهوه.

قۆناغى یهکهمى ڤاکسینى کۆرۆنا لهچوارچێوهى پڕۆژهى کۆڤاکسى سهر بهڕێکخراوى تهندروستى جیهانى کهوڵاتى چین دابینیکردووه گهیشته کوردستان و رێژهکهى پێنج ههزار ژهمه ڤاکسینه 

بڕیاره لهچهند رۆژى داهاتوودا قۆناغى دووهمى ڤاکسینى کۆرۆناش بگاته ههرێمى کوردستان و وهزارهتى تهندروستیش راهێنانى بهکارمهندانى تهندروستى کردووه لهسهر چۆنیهتى بهکارهێنانى ڤاکسینهکه.

لهڕوى پزیشکییهوه ڤاکسینى کۆرۆنا ههر کهسێک که بهکاریدههێنێت، دهبێت دوو ژهم بهکاریبهێنێت، یهکێک لهکاریگهرییهکانى دواى بهکارهێنانى ئهگهرى ههیه کهسهکه تووشى لهرزو تاو بێهێزى ببێت و بۆ ماوهى چهند کاتژمێرێک ههست بهماندویەتى بکات.

پزیشکێکى نهخۆشخانهى قهڵا لهکهلار کهڤاکسینهکهى بهکارهێناوه باس لهوهدهکات به داخهوهو شهرمه کارمهندو پزیشک بیت و بزانین ڤاکسین چیه و ترست ههبێت لهبهکارهێنانى.

شکار مولود،  پزیشکى گشتیى لهنهخۆشخانهى قهڵا، لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت» من ڤاکسینهکهم وهرگرتووهو تهنیا کهمێک ئازارى ههبووهو ماندووى کردووم و شوێنهکهى شین بووهتهوه«.

لهئێستادا نزیکهى (150) ژهمه ڤاکسینى کۆرۆنا گهیشتووەته کهلارو بۆ کارمهندان و پزیشکان بهکاردههێنرێت.

ئهم پزیشکه ئاماژهى بۆ ئهوهشکرد» ئێمه کێشهمان لهگهڵ خهڵکدا نیه، چونکه ڤاکسینهکه تازهیهو ترسیان ههبێت ئاساییه، بهڵام کارمهندان و پزیشکان، که شتهکه بهزانستى دهزانن، واش دهترسن، ئهوه زۆر عهیبه، چونکه ناکرێت شتێک لهڕووى پزیشکى و زانسییهوه بزانیت چیهو لێى بترسى».

ئهم پزیشکه پێشیوابوو ڤاکسینهکه لهههموو وڵاتانهوه دانی پێدانراوهو پهسهندکراوه، بۆیه هیچ مهترسییهکى نیه.

محهمهد ئهحمهد، کارمهندى تهندروستیهو ماوهى ههفتهیهکه ژهمى یهکهمى ڤاکسینى کۆرۆناى بهکارهێناوه، لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت» شتێکى زۆر ئاساییه، تهنیا کاریگهرییهکەى لهدواى چارهکى یهکهمى بهکارهێنانیهوه تووشى تایهکى کهم دهبیت و شهوهکهى تا رۆژى دواتر تووشى بێهێزى دهبیت و تهنیا یهک رۆژ نیشانهکانى بهردهوام دهبێت».

ههروهها ئهو کارمهنده لهنهخۆشخانهى عهلى ناجى، باسى لهوهکرد» دهبێت ئهو کهسهى ڤاکسینهکهى بۆ بهکاردێت، پێشتر بهر لهشهش مانگ کۆرۆناى گرتبێت پێشتر ڤاکسینى ڤایرۆسهکانى دیکهى بهکارنههێنابێت».

لهبارهى ترسى هاووڵاتیانهوه ئهوهشى وت: « تهنیا کێشهکه ئهوهیه ڤاکسینهکه تازهیهو شتێکى تازهیه لهجیهاندا، بۆیه خهڵک ههیه لێى دهترسێت، بۆیه ئهمه شتێکى ئاساییهو  ماوهیهکى دیکه خهڵک لهگهڵى رادێت».

پزیشکێک دهڵێت لهشى مرۆڤ ههماههنگى لهگهڵ ڤاکسینى کۆرۆنا دروستدهکات.

گۆنا عوسمان، پزیشکى ژنان و منداڵبوون، له لێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت: « ژهمى یهکهمى ڤاکسینم وهرگرت و هیچ مهترسییهکى نهبوو، بۆیه پێویسته ههموو کهس وهریبگرێت».

ئهم پزیشکه ئهوهشى روونکردهوه تهنیا بهماوهى چهند کاتژمێرێک ههست بهتایهکى کهم و بێهێزى دهکهیت، که ئهوهش یهکێکە لهو نیشانانهى که لهشى مرۆڤ ههماههنگى لهگهڵ ڤاکسینهکه دروستدهکات.

پزیشکێکى دهروونى ئهوه دووپاتدهکاتهوه که ڤاکسین سوودهکهى چهندینی ئهو زیانه لاوهکیانهیه، که لهوانهیه لهسهر کهسهکه دهربکهوێت.

محهمهد قادر، پزیشکى دهروونى لهلێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئاماژهى بهوهکرد، لهڕووى دهروونیهوه کۆمهڵێک هۆکارى ناڕاست، که لهتۆڕه کۆمهڵایهتییهکان بڵاودهبێتهوه، لهوانهیه کاریگهریى خراپى ههبێت و کار لهدهروونى کهسهکان بکات.

ئهم پزیشکه وتیشى» ڤاکسین ئهوهى ههیه دهوترێت نیشانه لاوهکییهکانى زۆر بههێزه، بۆیه خهڵک بهگشتى ترسى ههیه لهبهکارهێنانى، بهڵام ئهمانه هیچ بنهماى نیهو سوودهکهى چهندینى ئهو زیانه لاوهکیانهیه که لهوانهیه لهسهر کهسهکه دهربکهوێت».

محهممهد قادر جهختى لهوهشکردهوه ڤاکسین  لهڕووى تهندروستییهوه هیچ زیانى نیه و بهپێویستى دادهنێت ههموو کهس بهکاریبهێنێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار