مه‌سرور بارزانى: هه‌رێمى کوردستان ئه‌زمونێکى سه‌رکه‌وتووى دیموکراسیه
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، پێشمه‌رگه ئاسایشى جیهانى پاراست و پێشمه‌رگه و خه‌ڵکى کوردستان روبه‌ڕوى داعش بونه‌وه راشیگه‌یاند:"هه‌رێمى کوردستان ئه‌زمونێکى سه‌رکه‌وتوى دیموکراسى و ئازادییه".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له یادى 30 ساڵه‌ى ده‌رچونى بڕیارى 688ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له دیاریکردنى ناوچه‌ى دژه‌فڕین له هه‌رێمى کوردستان، دیدارێکى تایبه‌ت له رێگه‌ى ڤیدیۆکۆنفرانسه‌وه له‌لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و به هاوبه‌شى به‌رپرسانى پێش‌و و یٔێستاى حکومه‌تى بریتانیا و گروپى کوردستان له په‌رله‌مانى بریتانیا به‌ڕێوه‌چوو.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌و دیداره‌دا وتارێکى پێشکه‌شکرد و رایگه‌یاند، دروستکردنى نه‌واى یٔارام باشترین بڕیارى مرۆیى بو له سه‌رده‌مى مۆدێرندا و ده‌ستێوه‌ردانه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان چاره‌نوسى یٔێمه‌ى دیاریکرد و به‌ردى بناغه‌ى دانا بۆ دۆستایه‌تییه‌کى به‌هێز له‌گه‌ڵ بریتانیا، فڕه‌نسا، یٔه‌مریکا و وڵاتانى دیکه.
هاوکات، ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، پاڵپشتى و پشتگیرییه‌کانى هاوپه‌یمانان بۆ هه‌رێمى کوردستان و گه‌لى کورد زۆر گرنگ بون و به‌رده‌وام رێزیان له به‌ها هاوبه‌شه‌کانى هاوپه‌یمانانیان گرتوه، هه‌روه‌ها کوردستان سه‌دان هه‌زار یٔاواره‌ى ناوخۆ و سوریاشى له‌خۆ گرتوه و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هه‌مو یٔه‌رکه‌کانى دابینکردنى خزمه‌تگوزارییه‌کانى له یٔه‌ستۆ گرتوه که سه‌دان ملیۆن دۆلار بوه.
مه‌سرور بارزانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕو، هێشتا مه‌ترسییه‌کانى تیرۆر ماون و شه‌ڕى دژى تیرۆر به‌رده‌وامه و کۆتایى نه‌هاتوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌یانه‌وێت بتوانن دۆزى کورد له په‌رله‌مانى بریتانیا و حکومه‌ت و خه‌ڵکى بریتانیا ببه‌نه پێشه‌وه و له‌م روه‌وه "ده‌مانه‌وێ یٔێوه هاوکاریمان بکه‌ن".