که‌جه‌که: مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د قوتابخانه‌یه‌کى مه‌زنى شۆڕشگێڕى کوردایه‌تییه
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆمیته‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که) له 21مین ساڵرۆژى کۆچى دوایى ئیبراهیم ئه‌حمه‌دا په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه‌و تێیدا هاتووه:"مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د قوتابخانه‌یه‌کى مه‌زنى سیاسه‌ت، ئه‌ده‌ب، شۆڕشگێڕى و ئه‌خلاق و کوردایه‌تییه که توانى له چه‌مک و بیروبۆچوون و کرداردا گۆڕانکارى بنه‌ڕه‌تى له ره‌وتى خه‌باتى نه‌ته‌وه‌یى و ئازادیخوازى له باشوورى کوردستاندا بهێنێته ئاراوه".
ده‌قى په‌یامى کۆمیته‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که):
بۆ راى گشتی
له 21مین ساڵڕۆژى کۆچى دوایى شۆڕشگێڕ، سیاسه‌تمه‌دار، ئه‌دیب، نووسه‌ر و رۆشنبیرى مه‌زنى گه‌له‌که‌مان مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، سه‌رى رێز و نه‌وازش بۆ یادى ئه‌و تێکۆشه‌ره ماندونه‌ناسه‌ى کوردستان داده‌نه‌وێنین و به‌ڵێن و په‌یمانى خۆمان بۆ به‌دیهێنانى ئاواته‌کانى دووپات ده‌که‌ینه‌وه.
مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د قوتابخانه‌یه‌کى مه‌زنى سیاسه‌ت، ئه‌ده‌ب، شۆڕشگێڕى و ئه‌خلاق و کوردایه‌تییه که توانى له چه‌مک و بیروبۆچوون و کرداردا گۆڕانکارى بنه‌ڕه‌تى له ره‌وتى خه‌باتى نه‌ته‌وه‌یى و ئازادیخوازى له باشوورى کوردستاندا بهێنێته ئاراوه و پێشه‌نگایه‌تى بۆ نوێبوونه‌وه و پێشکه‌وتن بکات له زیهنییه‌ت و سیاسه‌تى کوردی‌دا. مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له گه‌ڵ ئه‌وه‌ى که له دژى هێزه داگیرکه‌رانى سه‌ر کوردستان خه‌بات و تێکۆشانى ده‌کرد، به بوێرییه‌وه له دژى زۆر چه‌مکى کلاسیک و باوى سیاسه‌ت و کۆمه‌ڵگاى کوردى تێکۆشانى بێوچانى به‌ڕێوه‌برد و توانى گۆڕانکارى بنه‌ڕه‌تى ئه‌نجام بدات له کۆمه‌ڵگا و فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب و سیاسه‌تى کوردی‌دا. هه‌ر له ئه‌نجامى ئه‌و هه‌وڵ و تێکۆشانه‌ى ئه‌ودا بوو که ژنان و گه‌نجان و رۆشنبیران و چین و توێژه جیاجیاکانى کۆمه‌ڵگاى کوردى له باشوورى کوردستان به‌شدارییان له خه‌باتى ئازادیخوازى و نه‌ته‌وه‌ییدا کرد. ئێستاش شوێنپه‌نجه‌ى ئه‌و گۆڕانکارى و نوێگه‌رییانه‌ى که مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د پێشه‌نگایه‌تى بۆ کردووه، له سیاسه‌ت و کۆمه‌ڵگاى کوردی‌دا دیاره.
ره‌هه‌ندێکى گرنگى دى له تێکۆشانى مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌ددا، تێپه‌ڕکردنى چه‌مکى پارچه‌گه‌رایى و له‌به‌رگرتنى سیاسه‌تى نه‌ته‌وه‌یى و یه‌کانگیره بۆ هه‌موو به‌شه‌کانى کوردستان. هه‌ربۆیه، له گه‌ڵ هه‌موو هێز و لایه‌نه‌کانى به‌شه‌کانى دى کوردستان په‌یوه‌ندى و دۆستایه‌تى پێشخستووه و هاوکار و پشتیوان بووه. به تایبه‌ت تێڕوانین و بۆچوون و هه‌ڵوێسته‌کانى ئه‌و سه‌باره‌ت به خه‌باتى ئازادیخوازى له باکوورى کوردستان وه‌ک مانیفێستۆیه‌کى نه‌ته‌وه‌یى و دیموکراسییه و رێنشانده‌رى هه‌ر هێزێکى نیشتمانپه‌ره‌وه‌ر و ئازادیخوازه. له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا دۆستایه‌تى مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له گه‌ڵ رێبه‌ر ئاپۆ خاوه‌ن ره‌هه‌ندى قووڵى مێژوویى و که‌لتوورى و رۆشنبیرییه و ده‌سکه‌وتى زۆر گرنگى بۆ گه‌لى کورد هێناوه‌ته ئاراوه که گرنگترینیان دامه‌زراندنى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کوردستانه. مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هه‌م وه‌ک دامه‌زرێنه‌ر و هه‌م وه‌ک یه‌که‌م سه‌رۆکى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى پێشه‌نگ و رچه‌شکێنى یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى و دیموکراتى گه‌لى کوردستانه. له‌م قۆناخه‌ى ئێستادا که هه‌ر چواربه‌شى کوردستان له‌به‌رده‌م هێرشى داگیرکه‌راندایه و رووبه‌ڕووى ئه‌زموونى مێژوویى و چاره‌نووس ساز بوونه‌ته‌وه، گه‌ڕانه‌وه بۆ بیر و بۆچوونه‌کانى مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و قاڵبوونه‌وه له چه‌مک و هه‌ستى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى ئه‌ودا ده‌بێته به‌رچاوروونى و هێزى چاره‌سه‌رى بۆ هه‌موو کێشه و ئاسته‌نگییه‌کان.
ئێمه وه‌کو بزووتنه‌وه‌ى ئازادیخوازى کوردستان، خۆمان به درێژه‌پێده‌رى رێبازى نیشتمانپه‌روه‌رى و نه‌ته‌وه‌یى مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌زانین و به‌رده‌وام گرێدراوى هه‌ست و هه‌ڵوێستى دۆستى و هاوڕێیه‌تى ئه‌وین له گه‌ڵ رێبه‌ر ئاپۆدا. له کۆتاییدا، جارێکى دى یاد و بیروه‌رى مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌رز و پیرۆز راده‌گرین و به‌ڵین و په‌یمان ده‌ده‌ین که تا به‌دیهاتنى خه‌ون و ئاواته‌کانى مامۆستاى هێژا و بلیمه‌ت درێژه به خه‌بات و تێکۆشان بده‌ین.
له گه‌ڵ رێزدا
کۆمیته‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى کۆما جڤاکێن کوردستان KCK
08.04.2021