شه‌رو پێکدادان له‌نێوان ئاسایشى رۆژئاڤاو هێزه‌کانى ئه‌سه‌د به‌رده‌وامه
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه جارێکى دیکه شه‌ر و پێکدادان له‌نێوان هێزه‌کانى ئاسایشى رۆژئاڤاى کوردستان و چه‌کدارانى حکومه‌تى سووریا له قامشلۆ ده‌ستیپێکرده‌وه و له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌که‌دا چه‌ک قورس و مام ناوه‌ند به‌کارهێنراوه.
ئاژانسه‌کانى هه‌واڵ له‌رۆژئاڤاى کوردستان بڵاویانکرده‌وه، دواى ئه‌وه‌ى له‌کاتژمێر 9:00ى شه‌وى رابردوه‌وه شه‌ر و پێکدادان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان ئاسایشى ئیداره‌ى خۆسه‌ر و چه‌کدارانى حکومه‌تى سووریا ده‌ستیپێکردوه، تائێستا پێکدادانه‌کان به‌ده‌وامن و له‌نێو گه‌ڕه‌که‌کانى قامیشلۆش ده‌نگى ته‌قه ده‌بیسترێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌که‌ن، شه‌ر و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کان له‌نێوان ئاسایشى رۆژئاواى کوردستان له‌لایه‌ک و هێزه‌کانى حکومه‌تى سووریا له‌سه‌ر رێگه‌ى وه‌حده له قامیشلۆ که به‌ره‌و گه‌ڕه‌کى (حاره الگی) عه‌ره‌بنشین ده‌چێت که ده‌که‌وێته ژێر ده‌سه‌ڵاتى حکومه‌تى سووریا، به‌رده‌وامى هه‌یه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌شارى قامشلۆى رۆژئاواى کوردستان رایانگه‌یاند، تا ئێستا پێنج چه‌کدارى به حکومه‌تى سووریا کوژراون و شه‌ش چه‌کدارى دیکه‌ش برینداربوون، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌ندامێکى هێزه‌کانى ئاسایش به‌هۆى سه‌ختى برینه‌که‌ى شه‌وى رابردو گیانى له‌ده‌ستداوه.
له‌م کاته‌دا به‌هۆى به‌رده‌وامى شه‌ر و ئاڵۆزیه‌کان، ترس و دڵه‌ڕاوکێ له‌لاى هاوڵاتیانى قامیشلۆ دروستبووه و به‌شێکیشیان له‌هه‌وڵدان بۆ چۆڵکردنى ماڵه‌کانیان، چونکه له‌شه‌ڕه‌که‌دا چه‌کى سوک و مامناوه‌ند به‌کارهێندراوه.