چیرۆکی خۆپیشاندانەکەی نیپاڵ؛ منداڵانی نیپۆ و منداڵانی هەژار

3 كاتژمێر لەمەوپێش
نووسین: محەممەد ئەمیر
وەرگێڕان: یادگار عەلی
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧-٩-٢٠٢٥ حكومه‌تى نيپال – نيپال وڵاتێكى هيمالايايیه له‌نێوان هندستان و چين – بڕيارىدا، كه هه‌موو پلاتفۆرمه‌كانى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان ده‌بێت له حكومه‌ت تۆمار بكرێن، ئه‌گينا قه‌ده‌غه ده‌كرێن، وه‌ك جۆرێك له كۆنترۆڵكردن.
كاتێك ئه‌و پلاتفۆرمانه تۆمار نه‌كران، هه‌موويان داخران.
ئه‌م قه‌ده‌غه‌كردنه به‌هۆى ترێندێكى جيهانييه‌وه بوو به‌ناوى منداڵانى نيپۆ (Nepo Babies) كه واتای منداڵانى كه‌سايه‌تييه ناسراو و گشتييه‌كان دەگەیەنێت، كه وێنه‌ى ژيانى شاهانه و سامان و ناز و سه‌فه‌ر و گه‌وره‌يى خۆيان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى منداڵى كه‌سێكى به‌ناوبانگ يان به‌خته‌وه‌رن له ژيانياندا. ئه‌م ترێنده كاريگه‌ریی له‌سه‌ر منداڵانى نیپۆی نيپال هه‌بوو، كه ژيانێكى باش و ئۆتۆمبيل و پاره و شتى تريان هه‌يه، له كاتێكدا گه‌نجانى ئاسايى نيپال ڕۆژانه [١٧] سه‌عات كار ده‌كه‌ن له به‌رامبه‌ر پارهيهكى كه‌مدا، ئه‌گه‌ر بگره كاريشيان ده‌ستبكه‌وێت.
لێره‌دا هاشتاگێك به‌ناوى منداڵانى نيپۆ له نيپال سه‌رى هه‌ڵدا و ڤيديۆكان ده‌ستيان به بڵاوبوونه‌وه كرد. حكوومه‌تى نيپال بڕيارىدا، كه پلاتفۆرمه‌كانى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان يان تۆمار بكرێن و نووسينگهيان له وڵات هه‌بێت يان دابخرێن. به‌دڵنياييه‌وه گووگڵ و مێتا ڕه‌تيان كرده‌وه، بۆيه [٢٦] پلاتفۆرم داخران.
بەیانی بۆ ڕۆژی دواتر، نه‌وه‌ى زێد (هه‌ژار) له خه‌و هه‌ڵسان و بينيان پلاتفۆرمه‌كانيان، كه وزه‌ى خۆيان تێدا به‌تاڵ ده‌كرده‌وه و پاره‌يان لێ په‌يدا ده‌كرد له سايهى بێكارىی، كه گهيشتبووه٢٠%، به ته‌واوى داخران.
ئه‌ى ئێستا چی‌یان بکردایە؟ بێدەنگ بوونایە؟ نەخێر
نه‌وه‌ى زێدى هه‌ژار (ڤی پی ئێن) يان كرده‌وه و له‌سه‌ر پلاتفۆرمى ديسكۆرد كۆبوونه‌وه و بڕيارياندا بچنه سه‌ر شهقامهكانى كاتماندوو بۆ ناره‌زايى ده‌ربڕين به‌رامبه‌ر به‌م قه‌ده‌غه‌كردنه. منداڵى بچووك به جلى قوتابخانه‌وه هاتنه سه‌ر شه‌قام بۆ خۆپيشاندانێكى ئاسايى، كه داواى كردنه‌وه‌ى پلاتفۆرمه‌كانيان ده‌كرد، ئەمانە بەشێک لە دروشمەکانیان بوون (ئێمه لە ژوورەوەین، ئينته‌رنێت، فه‌يسبووكى ئێمه بكه‌نه‌وه، بێزار بووين)، به‌ڵام پۆليس به زه‌برى هێز وه‌ڵامى دانه‌وه، كه له ئه‌نجامدا ١٩قوتابى ڕاسته‌وخۆ بريندار بوون.
لێره‌دا نه‌وه‌ى زێد زۆر تووڕه بوون و ده‌ستيان كرد به لێدان له هه‌موو كه‌سێك.
هێرشيان كرده سه‌ر په‌رله‌مان و وێرانيان كرد، هه‌روه‌ها باڵه‌خانه‌ى سه‌رۆك وه‌زيران و كۆشكى سه‌رۆكايه‌تى و زۆربه‌ى باڵه‌خانه حكومیيهكان و باڵه‌خانه‌ى حيزبه‌كان، كه سه‌رۆكى حيزبه‌كان و وه‌زيره‌كانى لێ دەهاتنه ده‌ره‌وه و لێيان درا. ئه‌مه سه‌رۆكوه‌زيران (كی شارما ئۆلی) ی ناچارکرد ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه و پلاتفۆرمهكانيش دووباره کرانەوە. به‌ڵام ئه‌مه هێورى نه‌كرده‌وه، چونكه بابه‌ته‌كه پەرهى سه‌ند بۆ لێپێچينه‌وه له گه‌نده‌ڵكاران. پۆليس پاشه‌كشێى كرد و سوپاى نيپال هاته سه‌ر شه‌قامه‌كان و قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆى سه‌پاند تا بڕيارى نوێ ده‌رده‌كرێت.
له سايهى ئه‌و بۆشاييه سياسييه‌ى، كه لە دواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى سه‌رۆكوه‌زيران دروستبوو، ئێستا گفتوگۆ هه‌يه له‌نێوان نه‌وه‌ى زێد و نوێنه‌رانى حكومه‌ت بۆ گه‌يشتن به ڕێككه‌وتنێك، كه كۆتايى به‌وه‌ى ڕووێداوه بێنێت، به داواكارنامهيهك، كه داواى لێپێچينه‌وه له منداڵانى نيپۆ و خێزانه‌كانيان له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى ده‌كات.
هه‌موو ئه‌مانه به‌هۆى داخستنى ئينستاگرام، واتس‌اپ و فهيسبووكەوە بوون.
