لەماوەی چوار مانگدا ٤٩ پێشێلکاری بەرامبەر بەڕۆژنامەنوسان کراوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لەڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەنوسی سەنتەری میترۆ ڕایدەگەیەنێت "لەماوەی چوار مانگدا ٤٩ پێشێلکاری بەرامبەر بەڕۆژنامەنوسان کراوە".
زریان محەمەد لەڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەنوسی ئەمڕۆ دووشەممە، 3ی ئایاری 2021 لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند " لەسەرەتای ساڵی ٢٠٢١ تا ٢٠٢١/٤/٣١ لەهەرێمی کوردستان ٤٩ پێشلکاری بەرامبەر بە ٣٦ ڕۆژنامەنوس و دەستگاکانی ڕاگەیاندن کراوە".
ئامارەکە ئەوەشی تیادا هاتووە "جۆرکی پێشێلکاریەکان ٢٣ ڕێگری لەکاری ڕووماڵکردن ١٥ پێشێلکاری و هەڕەشە و سوکایەتی ٦ زەوتکردنی کەلو پەلی ڕۆژنامەنوسان ٥ دەست بەسەرکردن بەبێ بڕیاری دادگا".
بەپێی ئەم ئامارەی سەنتەری میترۆ بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٠ لەماوەی چوارمانگدا ٨٨ دەستگیرکردن و هەڕەشەکردن و ڕێگریکردن هەبووە.
سەنتەری میترۆ هیواخوازە بتواندرێت لەداهاتودا شانازی بەوەوە بکەن کەهیچ ڕۆژنامەنوسێک بەهۆی کارەکەیەوە یان بەهۆی ڕەخنەگرتنەوە لەزینداندا نەبن.
