وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە بۆ هاوڵاتی:

پڕۆگرامی 12ی ئامادەیی بۆ بەکالۆری پوخت دەکرێتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



 

ماردین نورەدین

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ئاماژە بەوە دەدات کە پڕۆگرامەکانی خوێندنی 12ی ئامادەی پوخت دەکرێتەوە بۆ تاقیکردنەوەی بەکالۆری.

بڕیارە تاقیکردنەوەکانی کۆتای ساڵی خوێندن پێش مانگی تەمموز ئەنجامبدرێن بۆ قۆناغی (1ی بنەڕەتی تا 11ی ئامادەی).

سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە لە لێدوانێکدا بە هاوڵاتی وت"هەموو ئەوو بابەتە گرنگانە دەستنیشانکراون لە پڕۆگرامەکەیان بۆ قۆناغی12ی ئامادەی کە گرنگن بۆ ئەوەی ئامادە بن بچنە زانکۆ".

ناوبراو ئاماژەشی بەوە کرد ڕەوشی کۆڕۆنا ئەم ساڵ ناچاری کردن کە پڕۆگرامی خوێندن پوخت بکەنەوە، واتا بابەتە گرنگەکان لە هەر بەندێک یان هەر وەرزێک یان پڕۆگرامێکی خوێندن لە لایەن لیژنەیەکی پسپۆڕ لە شارەزایانی پڕۆگرامەکە لە وەزارەتی پەروەردە دەستنیشان کراون.

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە وتیشی"ئەم پوختکردنەوەیە پۆلە ناکۆتاکانیش دەگرێتەوە، واتا پڕۆگرامی خوێندن بۆ ئەوانیش پوخت دەکرێتەوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار