نێچیرڤان بارزانی له دۆخى پێشمه‌رگه ده‌كۆڵێته‌وه
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزى پێشمه‌رگه له سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ليژنه‌ى باڵاى ڕێكخستنه‌وه و يهكخستنهوهى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له دۆخى پێشمه‌رگه و دوايين پێشهاته‌كانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆرستانى داعش و مه‌ترسييه‌كانى ده‌كۆڵنه‌وه.
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزى پێشمه‌رگه نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3ی ئایاری 2021 له سه‌رۆكايه‌تي هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ليژنه‌ى باڵاى ڕێكخستنه‌وه و يهكخستنهوهى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى پێشمه‌رگه و دوايين پێشهاته‌كانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆرستانى داعش و مه‌ترسييه‌كانى، هه‌وڵه‌كانى ڕێكخستنه‌وه و يهكخستنهوهى پێشمه‌رگه و ئاسته‌نگه‌كانى به‌رده‌مى، هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به هاوكاريى و پشتگيريى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان، كه‌موكووڕى و پێداويستييه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و چۆنيهتيى چاره‌سه‌ركردنيان، هه‌ماهه‌نگيى پێشمه‌رگه و هێزه فيدراڵييهكانى عێراق و هێزه‌كانى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش به‌تايبه‌تى له ناوچه‌كانى مادده‌ى 140ى ده‌ستوور، تاوتوێ كران.
هەر یەك لە جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، وه‌زيرى پێشمه‌رگه، سه‌رۆكى ئه‌ركان، ئه‌ميندارى گشتيى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، سه‌رپه‌رشتيارانى هێزه‌كانى حه‌فتا و هه‌شتاى پێشمه‌رگه و بڕيارده‌رى ليژنه‌كه ئاماده‌ى بوون، بڕيار درا لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى ديكه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ليژنه‌كه زياد بكرێن و پێويستييه بهپهلهكانى پێشمه‌رگه له هێڵه‌كانى پێشه‌وه‌ى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش دابين بكرێن و له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نداره عێراقييه‌كان كار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى بۆشاييى ئه‌منيى نێوان پێشمه‌رگه و هێزه فيدراڵييه‌كان پڕ بكرێته‌وه.
