له‌سه‌ر هێرشه‌کانيان به‌رپرسى باڵیۆزخانه‌ى تورکیا له به‌غدا، بانگهێشت ده‌کرێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند: هه‌ڵسوڕێنه‌رى کاره‌کانى باڵیۆزخانه‌ى تورکیایان له به‌غدا، بانگهێشت کردووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سێى ئایارى 2021، ئاماژه‌به‌وه‌کراوه له بانگهێشتکردنه‌که‌دا، یاداشتێکى ناڕه‌زایى له‌باره‌ى پێشێلکاریى سه‌روه‌ریى خاکى عێراق له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى تورکه‌وه، پێشکه‌ش به به‌رپرسه‌که‌ى باڵێۆزخانه‌که، کردووه.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له به‌یاننامه‌که‌یدا، ناڕه‌زایى له هه‌وڵى دروستکردنى بنکه‌ى دیکه‌ى سه‌ربازیى له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى تورکه‌وه له‌سه‌ر خاکى عێراق، ده‌ربڕیوه و ڕایگه‌یاندووه" پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش و دراوسێیه‌تى نێوان دوو وڵات، به‌وشێوه‌یه نابێت که ده‌وڵه‌تى تورک ده‌یکات".

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار