نێچیرڤان بارزانى: به‌رده‌وام پێویستمان به‌هاوکارى هاوپه‌یمانانه
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:" عێراق و هه‌رێمى کوردستان به به‌رده‌وامیى ئه‌رک و پشتگیرى و هاوکاریى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى بۆ له‌ناوبردن و نه‌هێشتنى یه‌کجاره‌کیى داعش پێویسته"
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم:
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان پێشوازى له به‌رپرسێکى باڵاى سه‌ربازیى به‌ریتانیا کرد
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠١٢/٥/٤ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان پێشوازى له به‌ڕێز مارشاڵ سامى سامپسۆن گه‌وره ڕاوێژکارى به‌رگریى به‌ریتانیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باڵیۆزى به‌ریتانیا له عێراق و شاندێکى یاوه‌ریان کرد.
له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا دوایین پێشهاته‌کانى شه‌ڕى دژى تیرۆر و مه‌ترسییه‌کانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش، جموجووڵى چه‌کدارى و چۆنیه‌تیى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌کانى، ئه‌رکى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش له عێراق و هه‌رێمى کوردستان، یارمه‌تى و هاوکاریى به‌ریتانیا و هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌هێزکردنى سیستمى به‌رگریى عێراق به هه‌رێمى کوردستانیشه‌وه، پته‌وکردنى هاوبه‌شى و هاریکاریى زیاترى سه‌ربازیى به‌ریتانیا و هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان تاوتوێ کران.
سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕینى سوپاس و پێ‌زانین بۆ ڕۆڵى به‌ریتانیا و هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى له هاوکارى و پشتگیریکردنى عێراق و هه‌رێمى کوردستان بۆ تێکشاندنى داعش، جه‌ختى له پێویستى عێراق و هه‌رێمى کوردستان به به‌رده‌وامیى ئه‌رک و پشتگیرى و هاوکاریى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى بۆ له‌ناوبردن و نه‌هێشتنى یه‌کجاره‌کیى داعش و مه‌ترسییه‌کانى کرده‌وه، هه‌روه‌ها سوپاسى هاوکاریى سه‌ربازیى به‌ریتانیاى بۆ هه‌رێمى کوردستان له‌ڕووى مه‌شق و ڕاهێنانى پێشمه‌رگه و ڕۆڵ و به‌شدارى و پشتگیرى له چاکسازییه‌کانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا کرد.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا که به‌ڕێز کونسولى گشتیى به‌ریتانیا له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو، شاندى میوان ستایش و پێزانینان بۆ ڕۆڵ و قوربانییه‌کانى پێشمه‌رگه له تێکشاندنى داعش ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها گرنگیى بوونى میکانیزمێکى تۆکمه‌ى هاریکارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه به پشتگیریى هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان به‌تایبه‌تى له‌و ناوچانه‌ى بۆشاییى ئه‌منییان هه‌یه دووپات کرایه‌وه و باس له دۆخى ناوچه‌که به‌گشتى و چه‌ند بابه‌بێکى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش کرا.