عەلی حەمەساڵح: لەساڵێكدا 800 ملیۆن دۆلار لە شۆفێرانی بارهەڵگر وەرگیراوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری لیژنەی دارایی و ئابووری لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، تائێستا بڕیارێكی حكومەت بۆ كۆنتڕۆڵی خاڵە سنوورییەكان جێبەجێ نەكراوە كە تەنها لەساڵێكدا 800 ملیۆن دۆلار لە چوار ملیۆن ئوتومبیلی بارهەڵگر سەندراوە.
عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری لیژنەی دارایی و ئابووری لەپەرلەمانی كوردستان لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا رایگەیاند، هیچ ئاماژەیەك نییە بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنی هەولێر و بەغدا، بۆ نموونە حكومەتی هەرێم ماوەی ساڵێكە بڕیاری دەركردووە بۆ چارەسەری كێشەی خاڵە سنوورییەكان، لەكاتێكدا ئەو كێشەیە چارەسەر نەكراوە".
ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد "لەو كاتەوە تائێستا 13 كۆمپانیا پارەیان لە چوار ملیۆن ئوتومبیلی بارهەڵگر سەندووە لەخاڵە سنوورییەكان كە لەماوەی ساڵێكدا زیاتر لە 800 ملیۆن دۆلارە كە تەنیا كۆمپانیایەك 120 ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە".
ئەو پەرلەمانتارە داوای لەسەرۆكایەتی پەرلەمان كرد دوای جەژن بەدواداچوونی زیاتر بۆ كۆمپانیاكان بكرێت، چونكە دەتوانرێت بەجێبەجێكردنی ئەو بڕیارەی حكومەت، كێشەی مووچەش تاڕادەیەكی باش چارەسەر بكرێت.
