کەجەکە: تورکیا لە بەرامبەر بێدەنگی هێزە ناوچەییەکاندا ئەو هێرشانە ئەنجام دەدات

“ بەرپرسانی باشووری کوردستان بۆ لەدژی دەوڵەتی تورکیا شەڕ ناکەن?، بەڵام ڕێگریی لە گەلی باشوور مەکەن"

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى     

ئەندامی دەستەی کەجەکە بە بەرپرسانی باشووری کوردستان دەڵێت، “تاوەکو شوێنێک مرۆڤ دەتوانێت تێبگات، کە بۆ لەدژی دەوڵەتی تورکیا شەڕ ناکەن، بەڵام ڕێگریی لە گەلی باشوور مەکەن، کە دەیەوێت لە دژی ئەو هێرشانە ناڕەزایەتی نیشان بدات”.داوای هەڵوێستی لە بەڕێوەبەری باشووری کوردستان، عێراق و ئێران کرد و وتی، “دەوڵەتی تورکیا لە بەرامبەر بێدەنگیی هێزە ناوچەییەکاندا ئەو هێرشانە ئەنجام دەدات”.

سەبری ئۆک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە “بەرنامەی تایبەتی” ستێرک تیڤی شیکاریی بۆ  پێشهاتەکانی ئەمدواییە کرد.

ئەندامی دەستەی کەجەکە لە بەرنامەکەدا باسی لە پیلانی دەوڵەتی تورکیا کرد و وتی: ئەو پیلانە وەک پیلانی سریلانکایە، کە بەرامبەر بە پڵنگەکانی تامیل ئامادە کرابوو، لەم پیلانەدا ناوچەکانی گەریلا بە بەردەوامی بۆردوومان دەکرێن و هاوڵاتییانی مەدەنی لە ناوچەکان دەردەکرێن و لەم دواییەشدا چەکی کیمیاوییان بەکارهێنا.

ئەو ئەندامەی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە لەبارەی هێرشەکانی ٢٤ی نیسان بۆ سەر زاپ، مەتینا و ئاڤاشین وتی، ئێمە ئەوەمان پیشبینیی دەکرد، کە دوای گارە بلۆکی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە بەو هێرشەوە ناوەستن و درێژە بەو بەرنامەیەی خۆیان دەدەن، وەک ئەوە دەرچوو، کە ئێمە لێکدانەوەمان بۆ کردبوو، ئامانجیان لەو زنجیرە هێرشانە ئەوەیە، کە باکوور و باشوور لە یەکتر داببڕن، هاووڵاتییانی مەدەنی لە ناوچەکە دەربکەن و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە یەکتر داببڕن”.

ئۆک، ئەوەشی ڕاگەیاند: دەوڵەتی تورکیا بە فەرمانی هێزە نێودەوڵەتییەکان هێرشە داگیرکەرییەکانی دەستپێکردووە، لەم لاشەوە حکومەتی عێراق بێدەنگ بوو و فەرمان و رێگای پێدان. هەر خۆی بەڕێوەبەریی باشووری کوردستان بە شێوەکی ڕوون و ئاشکرا لە ناو ئەم کارەدان. 

ئۆک، ئاماژەی بە لێدوانێکی سولەیمان سۆیلو وەزیری ناوخۆی دەوڵەتی تورکیا کرد، کە وتبوی، “ئامانجمان ئەوەیە وەک سوریا لە عێراقیش بۆ هەمیشە خۆمان جێگیر بکەین و بمێنینەوە” و وتی: سەرباری ئەوەی دەوڵەتی تورکیا بە ئاشکرا دەڵێت، خاکی باشوور و ڕۆژئاوا دەخەنە سەر خۆیان، بەڵام عێراق بێدەنگە و ناڵێن، تورکیا ‘تۆ لێرە چی دەکەیت؟”.

سەبری ئۆک بەردەوامیی بە بابەتەکە دا و وتی:”عێراق کە بۆ شەنگال بە بەردەوامی دەڵێت، “یەکپارچەیی خاک” ئەی بۆ لە بەرامبەر داگیرکەریی خاکی خۆی لەلایەن دەوڵەتانی ترەوە بێدەنگە؟ بۆ ئەوەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا کۆتاییان پێ بێت ئۆک داوای هەڵوێستی لە بەڕێوەبەریی باشووری کوردستان، عێراق و ئێران کرد و وتی، “دەوڵەتی تورکیا لە بەرامبەر بێدەنگیی هێزە ناوچەییەکاندا ئەو هێرشانە ئەنجام دەدات”.

سەبری ئۆک، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە بانگەوازیی بۆ بەڕێوەبەرانی باشووری کوردستان ئەوە بوو، “لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاکە هێز، کە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بەرەنگاریی دەکات و دەتوانێت شەڕ بکات پەکەکەیە، تاوەکو شوێنێک مرۆڤ دەتوانێت تێبگات، کە بۆ لەدژی دەوڵەتی تورکیا شەڕ ناکەن، بەڵام ڕێگری لە گەلی باشوور مەکەن، کە دەیەوێت لە دژی ئەو هێرشانە ناڕەزایەتی نیشان بدات، هێزەکانی گەریلامان مسۆگەری و دڵنیایی باشووری کوردستانن و ئێمە دەزانین گەل چەند گەریلای خۆش دەوێت”.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار