نه‌وتى خاو نزیکه له 70 دۆلار

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نرخى نه‌وتى خاو به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه له‌بازاره‌کانى جیهاندا به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت نزیکه له 70 دۆلار.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت 74 سه‌نت به‌رزبووته‌وه‌و به‌رمیلێک به 69 دۆلار و 68 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌کرا.
هه‌روه‌ها به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) 66 دۆلار و 53 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرێت.
دابه‌شکردنى ڤاکسینى دژه کۆرۆنا له جیهاندا مامه‌ڵه‌ى بازرگانى نه‌وتى زیاتر کردووه.
هاوکات، قه‌باره‌ى نه‌وتى کۆگاکراوى ئه‌مریکا ئه‌مرۆ حه‌وت ملیۆن به‌رمیل زیاتر که‌میکردووه و خواست له‌سه‌ر نه‌وتى خاو زیادى کردووه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار