مه‌کگۆرک بۆ نێچیرڤان بارزانى: دۆستى زۆرتان له واشنتن هه‌یه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌فدى ئه‌مه‌ریکى به‌سه‌رۆکایه‌تى برێت مه‌کگۆرگ، له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستاندا کۆبوییه‌وه‌و تێیدا ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه:"ئێوه دۆستى زۆرتان له واشنتن هه‌یه و ئیداره‌ى تازه‌ى ئه‌مه‌ریکا له پشتگیرى و یارمه‌تیدانى ئێوه و هاوپه‌یمانه‌کانى به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5ى ئایارى 2021، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و برێت مه‌کگۆرگ، رێکخه‌رى کاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باکوورى ئه‌فریقیا له کۆشکى سپی کۆبونه‌وه.
وه‌فدى باڵاى ئه‌مریکا سڵاوى جۆ بایدن و وه‌زیرانى ده‌ره‌وه و به‌رگریى ئه‌مه‌ریکایان به نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان راگه‌یاند و دووپاتیان کرده‌وه، هه‌ر له سه‌رۆک بایدنه‌وه تا به‌رپرسانى باڵاى دیکه‌ى ئه‌مه‌ریکا، دۆستى زۆرتان له واشنتۆن هه‌یه و ئیداره‌ى تازه‌ى ئه‌مه‌ریکا له پشتگیرى و یارمه‌تیدانى ئێوه و هاوپه‌یمانه‌کانى به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌روه‌ها برێت مه‌کگۆرک باسى له‌وه‌کردووه که به بایه‌خه‌وه له هاوبه‌شى و په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان ده‌ڕوانێت و گرنگى به پته‌وکردنى هاریکاریى درێژخایه‌نى نێوانیان ده‌دات.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم:
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/5/5 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، پێشوازى له شاندێکى باڵاى ئه‌مه‌ریکى کرد که له هه‌ریه‌ک له برێت مه‌کگورگ، رێکخه‌رى کاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باکوورى ئه‌فریقیا له کۆشکى سپی، دێریک شۆلێى، گه‌وره راوێژکارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا، جۆوى هوود یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه بۆ کاروبارى رۆژهه‌ڵاتى نزیک به وه‌کاله‌ت، خاتوو ده‌ینا سترۆل جێگرى یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى به‌رگریى بۆ کاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و چه‌ند راوێژکارى دیکه‌ى ئیداره‌ى ئه‌مه‌ریکا و به‌رپرسان له باڵیۆزخانه‌یان له به‌غدا و کونسولخانه‌یان له هه‌ولێر پێکهاتبوو.
شانده‌که ستایش و پێزانینى ئه‌مه‌ریکاى بۆ رۆڵى هه‌رێمى کوردستان و پێشمه‌رگه له تێکشکاندنى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر دووپات کرده‌وه و هه‌ردوولا هاوڕا بوون، که داعش هێشتا هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌کى جددییه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه و هه‌ڵمه‌تى له‌ناوبردنى ده‌بێ به‌رده‌وام بێت، هه‌روه‌ها کارى هاوبه‌ش و هاریکاریى هه‌مووان له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌که‌دا پێویسته.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى، سوپاسى پشتگیرى و یارمه‌تیى ئه‌مه‌ریکاى بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان کرد و سه‌ردانى شانده‌که‌ى به ناردنى په‌یامێکى روونى ئه‌مه‌ریکا به ماناى به‌رده‌وامیى پشتگیرى و هاوکارییان بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان و موکوڕییان له‌سه‌ر کارى هاوبه‌ش و پێکه‌وه‌یى بۆ نه‌هێشتنى یه‌کجاره‌کیى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و جێگیرکردنى سه‌قامگیرى له قه‌ڵه‌م دا.
گفتوگۆى ستراتیژیى عێراق ـ ئه‌مه‌ریکا و گرنگیى به‌شداریى هه‌رێمى کوردستان تیایدا، یادى 30 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى نه‌واى ئارام و رۆڵى ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانان له پاراستنى گه‌لى کوردستاندا، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان، په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ماهه‌نگییان بۆ به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ى داعش، هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتووى عێراق، دۆخى ناوچه‌که به‌گشتى و کۆمه‌ڵێک بابه‌تى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، چه‌ند ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوون.
