ناوه‌ڕۆکى کۆبونه‌وه‌ى هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى له‌گه‌ڵ مه‌کگۆرک ڕاگه‌یه‌ندرا

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ برێت مه‌کگۆرک له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى کۆبوویه‌وه‌و تێیدا باس له په‌یوه‌نییه‌کانى نێوان ئه‌مریکا و هه‌رێمى کوردستان کراوه‌و جه‌خت له پشتیوانى ئه‌مریکا بۆ کورد کراوه‌ته‌وه له‌چوارچێوه‌ى عێراقدا.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا که وێنه‌یه‌کى ده‌ست ( هاوڵاتى ) که‌وتووه، هاوسه‌رۆکایه‌تى یه‌کێتی، سه‌باره‌ت به کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ شاندێکى باڵاى ئه‌مریکا، ڕایگه‌یاندووه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 5ى ئایارى 2021 لاهور شێخ جه‌نگى و بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتیى نیشتیمانیى کوردستان له باره‌گاى مه‌کته‌بى سیاسى له شارى هه‌ولێر، پێشوازییان کرد له وه‌فدێکى باڵاى حکومه‌تى ئه‌مریکا که پێکهاتبو له دیرێک شولیت ڕاوێژکارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا، برێت مه‌کگۆرک ڕێکخه‌رى کۆشکى سپى بۆ کاروبارى ڕۆژھه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باکورى ئه‌فریقا، جوى هود یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه بۆ کاروبارى خۆرهه‌ڵاتى نزیک و خاتو دانا سترول جێگرى یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى به‌رگرى بۆ کاروبارى ڕۆژھه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و وه‌فدێکى یاوه‌ریان.
له دیدارێکدا که هه‌ریه‌ک له د.سۆران جه‌مال تاهیر ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى و سه‌ردار هه‌رکى ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى و پۆڵاد شێخ جه‌نگى فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى دژه‌تیرۆر ئاماده‌ى بون، گفتوگۆیه‌کى جدى و هه‌مه‌لایه‌نه کرا سه‌باره‌ت به دوایین گۆڕانکارییه‌کانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان و ناوچه‌که له ڕ‌وى سیاسى و ئه‌منى و ئابورى و ڕێوشوێنه‌کانى به‌هێزکردنى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌ردولا.
هه‌روه‌ها ئه‌وه دووپاتکراوه‌ته‌وه که” هاوسه‌رۆکان جه‌ختیان له به‌رده‌وامى ڕۆڵى ئه‌مریکا کرده‌وه بۆ یارمه‌تیدانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان له سه‌رجه‌م بواره‌کاندا، پێزانینى خۆشیان ده‌ربڕى بۆ ئه‌و ڕۆڵه گرنگه‌ى که ئه‌مریکا هه‌یبوه له یارمه‌تیدان و پشتیوانیکردنى عێراق و هه‌رێمى کوردستان به تایبه‌ت له جه‌نگى دژه‌تیرۆردا، پێویستى به‌رده‌وامبون و ئه‌نجامدانى کارى ھاوبه‌شیان دوپاتکرده‌وه به تایبه‌ت بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى چه‌کدارانى داعش و له‌ناوبردنى شانه نوستوه‌کانیان له وڵات‌دا".
هاوکات باس له‌وه‌شکراوه که هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى ڕوانینى خۆیان له‌باره‌ى دۆخى ئێستا و کێشه و قه‌یرانه‌کان و ڕێوشوێنه‌کانى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان و زاڵبون به‌سه‌ر ئاڵنگارییه سیاسى و ئه‌منییه‌کانیان بۆ وه‌فدى ئه‌مریکا خسته‌ڕوو.
هاوکات سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى یه‌کێتى بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کانى هه‌رێم، له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه”جه‌ختیشیان له هه‌ڵوێستى نه‌گۆڕى یه‌کێتیى کرده‌وه بۆ یه‌کڕیزى و ته‌بایى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و نه‌هێشتنى ناکۆکى و گرژییه سیاسییه‌کان و به فاکته‌رێکى گرنگیان دانا بۆ بره‌ودان به پڕۆسه‌ى سیاسى به‌هێزى پێگه‌ى کورد له به‌غدا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێکھێنانى به‌ره‌یه‌کى نیشتیمانى فراوانیان به گرنگ زانى بۆ یه‌کگوتارى و یه‌کهه‌ڵوێستى له‌باره‌ى ئه‌و بابه‌تانه‌ى ڕه‌ھه‌ندى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتیمانییان ھه‌یه.
له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا،له به‌شێکى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه” هاوسه‌رۆکان دوپاتیان کرده‌وه که گرتنه‌به‌رى زمانى دیالۆگ و لێکتێگه‌یشتنى هاوبه‌ش و په‌نابردن بۆ ده‌ستور تاکه ڕێگه‌ى چاره‌سه‌رکردنى کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانه له نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى فیدراڵ به تایبه‌ت کێشه‌ى ناوچه دابڕێندراوه‌کان که ئێستا به‌هۆى هه‌ڕه‌شه‌کانى داعشه‌وه هاوڵاتییانى ئه‌و ناوچانه ژیانیان له مه‌ترسیدایه”.
سه‌باره‌ت به ھه‌ڵبژاردنه‌کانى داھاتوى عێراقش” ھاوسه‌رۆکان ته‌ئکیدیان کرده‌وه له ئه‌نجامدانى ھه‌ڵبژاردنێکى پاک و بێگه‌رد دور له ده‌ستتێوه‌ردان”.
له کۆتاى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه”وه‌فده‌که‌ى ئه‌مریکاش جه‌ختیان کرده‌وه له سه‌ر به‌رده‌وامیى ئه‌رکه‌که‌یان له عێراق و هه‌رێمى کوردستان و پابه‌ندبونى وڵاته‌که‌شیان بۆ پشتیوانیکردنى ئارامى و ئاسایشى هه‌رێمى کوردستان و عێراق و به‌گژداچونه‌وه‌ى تیرۆر و به‌ھێزکردنى ئابورى و به‌رده‌وامى کارى پێکه‌وه‌یى له چوارچێوه‌ى به‌رده‌وامى گفتوگۆکانى نێوان هه‌ردولا له ته‌واوى بواره‌کاندا”.
