بکوژانى راسته‌قینه‌ى سه‌رده‌شت کێن؟
"هه‌موو به‌ڵێنه‌کانى ده‌سه‌ڵات مایه‌پووچ ده‌رچوون و و کارته‌کانى ڕاستى خستنه روو له‌سه‌ر مێز نین"
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌مڕۆ 5ى ئایار یانزه ساڵ به‌سه‌ر رفاندن‌و تیرۆرکردنى خوێندکار‌و رۆژنامه‌نوس (سه‌رده‌شت عوسمان) تێپه‌ر ده‌بێت، که‌سوکاره‌که‌ى "داواى دۆزینه‌وه‌ى بکوژانى راسته‌قینه‌ى سه‌رده‌شت ده‌که‌ن".
سه‌رده‌شت عوسمان له‌دایکبوى 1988 بوو، به‌ره‌به‌یانى 4/5/2010، که خوێندکارى دوا قۆناغى به‌شى ئینگلیزى کۆلیژى زمان بوو، له‌به‌رده‌م کۆلیژه‌که‌ى له‌شارى هه‌ولێر رفێندرا‌و بۆ رۆژى دواتر ته‌رمه‌که‌ى له‌شارى موسڵ دۆزرایه‌وه.
ئه‌و که به‌نوسینه ره‌خنه‌ئامێزه‌کانى له‌ده‌سه‌ڵات‌و ده‌سه‌ڵاتداران ناسرابو، شێوه‌ى تیرۆر کردنه‌که‌ى جێى سه‌رنج بو که دوو فیشه‌ک به‌نێو ده‌میه‌وه نرابو، وه‌ک هێمایه‌ک بۆ بێده‌نگکردنی.
تا ئێستا خێزانه‌که‌ى ئه‌نجامى ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه ره‌تده‌که‌نه‌وه که "لیژنه‌ى لێکۆڵینه‌وه له‌که‌یسى رفاندن‌و کوشتنى سه‌رده‌شت عوسمان" بڵاویانکرده‌وه‌و به"نادروست‌و گاڵته‌جاری" ناوى ده‌به‌ن‌و داواى دۆزینه‌وه‌ى بکوژانى راسته‌قینه‌ى سه‌رده‌شت ده‌که‌ن.
به‌کر عوسمانى براى سه‌رده‌شت له‌په‌یامێکدا که ئاڕاسته‌ى "هاوڵاتى" کردووه ده‌ڵێت:" "سه‌ره‌تا ده‌سه‌ڵاتداران هه‌وڵێکى زۆریاندا ئه‌وه بکه‌نه کوشتنێکى ئاسایی که رۆژانه له‌سه‌رتاسه‌رى وڵات‌دا ده‌قه‌ومێت، دواتر به هه‌ڕه‌شه‌کردن هه‌وڵیاندا تیرۆرى سه‌رده‌شت له بیرى خه‌ڵک ببه‌نه‌وه. به‌ڵام فشار و ناره‌زایه‌تى جه‌ماوه‌رى له‌سه‌راسه‌رى کوردستان و ده‌ره‌وه، زه‌ختێکى زۆرى خسته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم و پارتى دیموکراتى کوردستان، تا ئه‌ندازه‌ى ئه‌وه‌ى له‌ژێر زه‌ختدا به‌ڵێنیاندا که زوو لێکۆڵینه‌وه له‌م دۆسیه بکه‌ن".
ناوبراو ده‌شڵێت:" پاش نه‌مانى هێزى جه‌ماوه‌رى له‌سه‌ر شه‌قام. ده‌سه‌ڵاتداران پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌یان کرد که به‌ڵێنیان به‌خه‌ڵک دابوو، له‌جیاتى ئاشکراکردنى راستیه‌کان و ناساندنى تاوانباران و هۆکارى تیرۆرى سه‌رده‌شت، ئه‌ویان دووباره تیرۆرکرده‌وه ئه‌ویش له ڕێگه‌ى به تیرۆریست له‌قه‌ڵه‌مدانى سه‌رده‌شته‌وه، ئه‌وه ده‌رسێکى گرنگه بۆ کۆمه‌ڵگاى کوردستان که هاتنه مه‌یدان بۆ هه‌ر داخوازییه‌ک، ده‌بێ به‌چۆڵنه‌کردنى شه‌قام ته‌واو بێت، به به‌ڵێنى پێکهێنانى لێژنه‌ى لێکۆڵینه‌وه بڕوا نه‌که‌ن".
به‌کر عوسمان له‌به‌شێکى دیکه‌ى په‌یامه‌که‌یدا ئه‌وه‌ده‌خاته‌روو که "گفت و به‌ڵێنى لیژنه‌که" ته‌واو کاڵ بوونه‌ته‌وه، خه‌مى دۆزینه‌وه‌ى بکوژانى له ده‌فته‌رى یاددا سڕاونه‌ته‌وه. "که‌سێک نییه بزانێت ئه‌م لیژنانه چۆن کار ده‌که‌ن و به چ یاسایه‌ک ده‌چن به‌ڕێوه، یان ته‌نانه‌ت بتوانێت ده‌رکى پێ بکات، راستیه‌کانیش نه‌ده‌زانرێن، نه‌ده‌بیسترێن، نه‌ده‌بیرێن، نه‌ده‌کرێت شوێن پێیان هه‌ڵبگیرێن، به‌ڵام مه‌رجى یه‌که‌م و کۆتاى ئه‌وه‌یه که ده‌بێت بڕواى پێبکه‌ین. ئه‌مه پوخته‌ى ئه‌و "لیژن" و "دادگایه‌یه" که گوایه خولیاى راستیه‌کانه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ى که له‌ئیستادا له‌هه‌موو کاتێک ئاشکراترو ڕوونتره ئه‌وه‌یه که کێشه‌ى دۆسیه‌ى سه‌رده‌شت، کێشه‌ى نه‌بوونى لێژنه‌ى لێکۆڵینه‌وه‌ى بێلایه‌ن و دادگاى سه‌به‌خۆ و عادلانه‌یه... ئیتر هه‌موو به‌ڵێنه‌کانى ده‌سه‌ڵات مایه‌پووچ ده‌رچوون و و کارته‌کانى ڕاستى خستنه روو له‌سه‌ر مێز نین".
هاوکات براکه‌ى شه‌هید سه‌رده‌شتى رۆژنامه‌نوس ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که" ئه‌مرۆ گشتمان جاره‌کیتر ده‌پرسین بکوژانى ئه‌و کێن؟ ئایا که‌یسى سه‌رده‌شت ڕووداوێک بوو وه‌ک ته‌واوى کوشتنه‌کانى تر‌ى وڵات، لابه‌لا هات و لابه‌لا تێپه‌ڕی؟ یان کوشتنى ئه‌و کوشتنى راستیه به هه‌موو به‌رگه‌کانیه‌وه! ئه‌وه‌ى که ماوه‌ته‌وه درۆى رووته. تاکه‌ى تیرۆرستان به ئازادى ئه‌سوڕێنه‌وه و ئه‌وانه‌ى داواى دادگاى تاوانباران ئه‌که‌ن ئه‌که‌ونه ژێر فشار و هه‌ڕه‌شه؟".