حکومه‌تى هه‌رێم پرۆژه بودجه‌ى ئه‌مساڵى په‌سه‌ند نه‌کرد

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بڕیاربوو حکومه‌تى هه‌رێم له کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆیدا بودجه‌ى هه‌رێم په‌سه‌ند بکات، به‌ڵام ته‌نها گفتوگۆى له‌سه‌ر کرد.
به‌پێى راگه‌یه‌نراوى فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاریی، ئه‌مڕۆ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کۆبووه‌وه و گفتوگۆى ده‌رباره‌ى ستراتیژیى نیشتمانیى ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى کرد و پڕۆژه یاساى کۆمپانیا ئه‌منییه تایبه‌ته‌کان له هه‌رێمى کوردستان په‌سه‌ندکرد.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه له بڕگه‌ى یه‌که‌مى کۆبوونه‌وه‌که‌دا، ره‌شنووسى پڕۆژه‌ى ستراتیژیى نیشتمانى روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له هه‌رێمى کوردستان، له‌لایه‌ن سه‌رۆکى ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى له هه‌رێمى کوردستان خرایه‌ڕوو، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جه‌ختى له روبه‌ڕوبوونه‌وه و بنبڕکردنى گه‌نده‌ڵى و به‌هه‌ده‌ردانى سامانى گشتى کرده‌وه که به‌شێکى گرنگى کارنامه‌ى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه .
له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا باس له‌وه‌شکراوه، دواتر وه‌زیرى پلاندانان راپۆرتێکى له باره‌ى داهات و خه‌رجییه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم و رێکخستنه‌وه‌یان له چوارچێوه‌ى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى 2021 خسته‌ڕوو، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دوا ئاماده‌کارییه‌کانى ره‌شنووسى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى تاوتوێ کرد که بڕیاره له کۆبوونه‌وه‌کانى داهاتوو، پڕۆژه‌که بچێته قۆناغى په‌سه‌ندکردن له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ى بنێردرێته په‌رله‌مانى کوردستان.
