ئه‌مڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو 69 دۆلارە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6ی ئایاری 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 69 دۆلار و 8 سەنتە، هاوكات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 65 دۆلار و 68 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ماوه‌ی رابردوودا، نرخی نەوت بۆ سەروو 70 دۆلار بەرزبووەوە، کە یەکەمجاربوو لە دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه به‌جۆرێك چه‌ند رۆژێكه له سه‌رو 60 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار