مەسرور بارزانی: دەستدرێژی بەرامبەر کچان و ژنان دواکەوتووییە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى ‌

مەسرور بارزانی دەڵێت، "نیگەرانم لە زیادبوونی توندوتیژی و دەستدرێژی بەرامبەر بە کچان و ژنان لە کوردستان، ئه‌مه‌ دواکەوتووییە" دەشڵێت، "سوورین له‌ سەر ئەوەی كاربكه‌ین بۆ كۆتاییهێنان به‌م دیارده‌یه‌".

لە ئەژماری خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر، مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چەند تویتێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، "ئەمڕۆ گوێم لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هه‌رێمی کوردستان گرت دەربارەی بەرەنگاربوونەوە و سنووردانان بۆ ئە‌م دیاردەیه‌، وەک برەودان بە هۆشیاری کۆمەڵایەتی و ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ یاسا کە یەکسانی پێشدەخەن و لە ئاست داواكاری و مافەکانی ئافرەتانە، هەروەها باشترکردنی دۆخی شێڵته‌ره‌كان".

بارزانی ئەوەشدەخاتەڕوو، "لە چەند هەفتەی داهاتوودا، میوانداری داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ و گرووپەکانی کۆمەڵگەی مه‌ده‌نی ده‌كه‌م بۆ گفتوگۆکردن و دۆزینەوەی ڕێگاچارەکان و یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان، لە پێناو ئامانجی هاوبەشمان کە کوردستانێکی سەلامەتترە بۆ هەمووان".

بەپێى ئامارەکانى وەزارەتى ناوخۆى هەرێمى کوردستان، رێژەى کوشتن و خۆکوشتن لە 4 مانگى ئەمساڵ بەراورد بە هەموو 2020، زیادى کردووە، بە جۆرێک کە خۆکووشتن 25% و کووشتنیش 25% زیاتر بوون هۆکارى زۆرینەشیان، کێشەى کۆمەڵایەتییە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار