جەمیل بایک: پێویستە گەلی کورد لەهەموو شوێنێک هەستنە سەر پێ

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى ‌

هاوسەرۆکی کەجەکە رایگه‌یاند پێویستە گەلی کورد لە هەموو شوێنێک هەستێتە سەر پێی و خاوەنداری لە ڕۆڵەکانی خۆی بکات، ئێمەش خاوەنداری لە کوردستان، گەلی کورد و دەستکەوتەکان دەکەین.

جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوبەری کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە ئەمرۆ پێنج شەممە 6ی ئایاری 2021 لە پەیامێكی ڤیدیۆیدا رایگەیاند " هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەردەوامە و گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار قارەمانانە و بە شێوەیەکی مێژوویی دژی ئەو هێرشانە بەرخۆدان دەکەن".

هاوسەرۆکی کەجەکە وتی " پێویستە گەلی کورد لە هەموو شوێنێک هەستێتە سەر پێی و خاوەنداری لە ڕۆڵەکانی خۆی بکات، ئێمەش خاوەنداری لە کوردستان، گەلی کورد و دەستکەوتەکان دەکەین".

جەمیل بایک بە ئاماژەدان بەوەی کە لەم قۆناغە دژوارەدا، گەریلاکان لە کوردستان، گەلی کورد و دەستکەوتەکانی پێکەوە دەپارێزن، ئەرکێکی مێژووییان گرتووەتە سەر شان و لەم ڕێگەیەدا گیانی خۆیان  فیدا دەکەن و وتی: لەم کاتەدا ئەو کەسانەی لەم بەرخۆدانە مێژووییەدا جێگە نەگرن پێویستە کەس لێیان خۆش نەبێت، چونکە ئەم تێکۆشانەی بەڕێوەدەچێت، تێکۆشانێک بۆ پاراستنی کوردستان، گەلی کورد و مرۆڤایەتییە، هەمووان دەبێت لەم بەرخۆدانە مێژووییەدا جێگە بگرن، هەر کەسێک کە خۆی بە کورد، وڵاتپارێز، شۆڕشگێر، سۆسیالیست و دژی فاشیزم دەزانێت، پێویستە  بەشداری ئەم بەرخۆدانە ببێت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار