نەتەوە یەکگرتوەکان: داعش چەکی کیمیایی بەرامبەر هاوڵاتیانی مەدەنی بەکارهێناوە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى ‌

تیمی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتوەکان تایبەت بە تاوانەکانی داعش رایگەیاند، رێکخراوی داعش چەکی بایۆلۆجی لەسەر زیندانییەکانی تاقیکردوەتەوە، هەروەها لەو ماوەیەدا چەند جارێک چەکی کیمیایی بەرامبەر هاوڵاتیانی مەدەنی بەکارهێناوە.

تیمی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتوەکان تایبەت بە تاوانەکانی داعش باسی لەوەشکردوە، ئەو تاوانانەی داعش بەرامبەر ئێزدییەکان ئەنجامیداون دەچێتە چوارچێوەی تاوانی جەنگ و کۆمەڵکوژی ، بەجۆرێک تائێستا تەرمی 875 (هەشت سەد و حەفتا و پێنج) روفات لە 11 گۆڕی بەکۆمەڵدا لەنەینەوا دۆزراونەتەوە.

 ئەوەش هاتوە، لەئێستادا تاوتوێی چۆنیەتی چڕکردنەوەی هەوڵەکان دەکەن بۆ لێپرسینەوە لە چەکدارانی داعش بەرامبەر ئەو تاوانانەی ئەنجامیانداوە، بۆ ئەو مەبەستەش هەماهەنگی دەکەن لەگەڵ رێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان.

بڕیارە تیمی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتوەکان تایبەت بە تاوانەکانی داعش رۆژی 12ی ئایار ناوەڕۆکی راپۆرتەکەی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا بۆ رایگشتی ئاشکرابکات و رێکار و داواکارییەکانیشی لەسەر ئەو بابەتە ئاڕاستەی حکومەت و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان بکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار