"گرژى لهنێوان هێزهکانى پارتى و گهریلا رویدا"
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
میدیای نزیك له پهكهكه ڕایگەیاند لە دەڤەری برادۆست، هێزە چەکدارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان- پەدەکە، ویستیان بە چەکی قوورسەوە جێگیربن، بەڵام لەلایەن گەریلاکانەوە ڕێگرییان لێکراوە .
میدیای ڕۆژنیوز نزیك له پهكهكه ئەمرۆ پێنج شەممە 6ی ئایاری 2021 ڕایگەیاند:”لە گردی بۆڵێ و لە ناوچەکانی بەربزنان و گۆشینێ لە سنووری شارەدێی سیدەکان لە دەڤەری برادۆست، چەکدارەکانی هێزی هەڵگوردی پەدەکە بە چەکی قوورس هێرشیان کردووە و ویستوویانە لە ناوچەکە جێگیرببن، بەڵام لەلایەن گەریلاکانەوە پێیان واتراوە، کە نابێت لێرە جێگیربن و هۆشیارکراونەتەوە".
میدیاكه ڕاشیگەیاندووە "چەکدارەکانی پەدەکە تەقەیان کردووە و تەنانەت ‘ئاڕ پی جی’یان بەکارهێناوە، هەربۆیە گەریلاکان تەقەیان بە ئاسماندا کردووە و چەکدارەکانی پەدەکە هەڵهاتوون و ناوچەکەیان جێهێشتووە، هیچ پێشمەرگەیەکیش بریندار نەبووە”.
ئەم هێرشەی پەدەکە لە کاتێکدایە، سوپای تورکیا چەندین کیلۆمەتر خاکی هەرێمی کوردستانی داگیرکردووە، تا ئێستا وێڕای ناڕەزایی توندی خەڵک.
