کازمى بڕیاریدا وێنه‌ى سولەیمانی و ئەبو موهەندیس له‌ شه‌قامه‌کانى به‌غدا لاببرێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى ‌

سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا وێنه‌ى سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس له‌ شه‌قامه‌کانى بەغدا، لاببرێت.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، ئەمرۆ پێنج شەممە 6ی ئایاری 2021 مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە ئاسایشی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی کردووە وێنەکە، کە لەبەردەم مەزاری ئەبو حەنیفە نوعمان لە ناوچەی ئەعزەمییە لە بەغدا دانراوە، لابدەن.

وێنەکە بریتییە لە وێنەیەکی سێ کەسایەتی ئێرانی و کەسایەتییەکی عێراقی، کە بریتین لە:

- ئایەتوڵڵا روحوڵڵا خومەینی، رێبەری باڵای یەکەمی ئێران

- ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی،  رێبەری باڵای ئێستای ئێران

- قاسم سولەیمانی، فەرماندەی کوژراوی سوپای قودسی ئێران

- ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری کوژراوی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی

میدیا عێراقییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە وێنەکە بەبۆنەی رۆژی جیهانیی قودس دانراوە، کە دەکەوێتە دوا هەینیی مانگی رەمەزان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار