"پارتى یارى به ئاگر ده‌کات"
رێبوار که‌ریم وه‌لى: بڕیاره‌که‌ى دادگاى ته‌میز رێگا خۆشکه‌ره بۆ قه‌یرانێکى سیاسیى گه‌وره

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
رێبوار که‌ریم وه‌لى رۆژنامه‌نوسى پارتى له نوسینێکدا به‌ناونیشانى "پارتى یارى به ئاگر ده‌کات" نووسیویه‌تى:" له کۆى پێنج دادوه‌ره‌که‌ى دادگاى پێداچوونه‌وه، سێیان پارتین و ھه‌ر ئه‌و سێیه‌ش بڕیارى دادگایى تاوانه‌کانیان ته‌ئیید کرد".
رێبوار کریم وه‌لى ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه که ئه‌و دادوه‌رانه پێش ئه‌وه‌ى نوێنه‌رى که‌س بن، نوێنه‌رى حزبه‌کانى خۆیانن و بۆیه‌ش حزب له‌وێى داناون تا پارێزه‌رى مه‌ساڵحى حزب بن که‌واتا پارتى بڕیارى داوه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که" ئه‌و کرده‌وانه‌ى که وه‌کو تاوان به‌سه‌ر ئه‌و سزادراوانه‌دا کراوه‌ته ماڵ ره‌نگبێ یه‌کێک بێت له گه‌وره‌ترین سکانداڵه‌کانى مێژوو که به‌ناوى قانونه‌وه تۆمار کرابێت، چونکه نه‌ک ھه‌ر ھیچ ده‌ققێک له قانوندا نییه پشتیان پێ به‌ستبێت، بگره رێگا خۆشکه‌ره بۆ قه‌یرانێکى سیاسیى گه‌وره به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا وئه‌وروپا.
ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌ى پارتى ده‌پرسێت فه‌رقى ئه‌و قه‌راره له‌گه‌ڵ موشه‌که‌کانى حه‌شد چین که به باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکاوه ده‌نرێن له به‌غدا؟
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6ى ئایارى 2021، دادگاى پێداچونه‌وه سزاى شه‌ش ساڵ زیندانى بۆ رۆژنامه‌نوسانى بادینان په‌سه‌ند کرد، که سزاکه‌یان زیاتره له شه‌ش ساڵ زیندانى، ئه‌وه‌ش کاردانه‌وه‌ى فراوانى لێکه‌وته‌وه.
