کونسوڵخانه‌ى ئه‌ڵمانیا داوا ده‌کات نێچیرڤان بارزانى ده‌سه‌ڵاتى خۆى به‌کاربهێنێت
ئه‌مریکا و ئه‌ڵمانیا هه‌ڵوێستیان له‌باره‌ى سزادانى رۆژنامه‌نوسانى بادینان راگه‌یاند

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هه‌ریه‌ک له کونسوڵخانه‌ى گشتى ئه‌مه‌ریکا و ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمى کوردستان، هه‌ڵوێستیان له‌باره‌ى سزادانى رۆژنامه‌نوس و چالاکوانه ده‌ستگیرکراوه‌کانى بادینان راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6ى ئایارى 2021، له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا کونسوڵخانه‌ى گشتى ئه‌مریکا له هه‌رێم رایگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى که ئێمه قسه له‌سه‌ر تاکه که‌یسى دادگاکان ناکه‌ین، به‌ڵام ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مه‌ریکا له‌ساتى دامه‌زراندنیه‌وه پشتیوانى له ئازادى ڕاده‌ربڕین و ڕاگه‌یاندن کردوه، ئازادى ڕاده‌ربڕین و ڕاگه‌یاندن به‌شێکه له شوناسمان و به‌رده‌وام ده‌بین له داکۆکیکردن لێى وه‌ک یه‌کێک له به‌ها سه‌ره‌کیه‌کانمان".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕو، " به‌رده‌وام ده‌بین له جه‌ختکردنه‌وه له گرنگى ڕێوشوێنى یاسایى و سه‌روه‌رى یاسا، به‌ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ریشه‌وه، چاوه‌ڕوانیمان له حکومه‌ته خانه‌خوێکان له‌سه‌رانسه‌رى دنیا ئه‌وه‌یه که ڕێز له‌کارى دیپلۆماته ئه‌مریکیه‌کان بگرن، که به‌هه‌مان شێوه‌ى ڕۆژنامه‌نوسان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکى جۆراوجۆر کۆده‌بنه‌وه، بۆئه‌وه‌ى بتوانن کاره‌کانیان بکه‌ن، ئێمه‌ش به‌هه‌مانشێوه‌ى ئه‌و ڕێزه‌ى چاوه‌ڕێى ده‌که‌ین هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌و دیپلۆماته بیانیانه ده‌که‌ین که له ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا کارده‌که‌ن، به نوێنه‌رایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانیشه‌وه".
هاوکات کونسوڵخانه‌ى ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمى کوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا رایگه‌یاند:" به‌داخه‌وه بۆ ئه‌و بڕیاره‌ى له‌لایه‌ن دادگاى تێهه‌ڵچونه‌وه ده‌رچو دژ به پێنج له رۆژنامه‌نوسان و چالاکان، بڕیاره‌که قوڕسه ئیستیعاب بکرێت، هیچ به‌ڵگه‌یه‌کى رونى تێدا نییه که شایانى سزادانى تاوان بێت، بۆیه داوا له سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ین ده‌سه‌ڵاتى خۆى به‌کاربهێنێت و لێبوردنى گشتییان پێ ببه‌خشێت".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕو، "ئاڵوگۆڕى بیروڕاى ئازادانه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوسان و چالاکان به‌شێکى له کاروبارى رۆژانه‌ى دیپلۆماسیی، هى کۆنسوڵخانه‌ى ئه‌ڵمانیاش له هه‌ولێر، بڕیاره‌که‌ى ئه‌مڕۆى دادگا زۆر سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه و دژ به رۆحى دۆستایه‌تیى نزیک و هاوڕێیانه‌مانه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان".
ده‌سته‌ى سزایى دادگاى پێداچونه‌وه‌ى هه‌رێم له‌بڕیارێکدا که 28ى نیسان به واژۆى عه‌بدوڵا عه‌لى ئه‌حمه‌د شرفانى سه‌رۆکى دادگاى پێداچونه‌وه ده‌رچوه باس له‌وه‌کراوه، به‌پێى یاساى ژماره 21ى ساڵى 2003 برگه‌کانى 47، 48 و 49 بڕیارى دادگا بۆ شه‌ش ساڵ زیندانیکردنى (شێروان شێروانی، ئه‌یاد که‌ره‌م، گوهدار محه‌مه‌د ئه‌مین، شڤان سه‌عید و هاریوان عیسا) بڕیارێکى دروسته و له‌گه‌ڵ یاسادا گونجاوه.
