سى پى جه‌ى: حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ریخست ئازادى رۆژنامه‌نوسى ته‌نها قسه‌یه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
رێکخراوى داکۆکیکردن له رۆژنامه‌نووسان ناسراو به سى پى جه‌ى رایده‌گه‌یه‌نێت:" به بڕیاره‌که‌ى دادگاى پێداچونه‌وه بۆ په‌سه‌ندکردنى سزادانى رۆژنامه‌نوسانى بادینان، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌ریخست که بانگه‌شه‌ى ئازادى رۆژنامه‌نووسى ته‌نها قسه‌یه و هیچ هه‌نگاوێک بۆ به‌رقه‌راکردنى ناگرنه‌به‌ر".
کۆمیته‌ى به‌رگرى له رۆژنامه‌نوسان ناسراو به سى پى جه‌ى له به‌یاننامه‌یه‌کدا که ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بڵاویکرده‌وه ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه" به بڕیاره‌که‌ى دادگاى پێداچونه‌وه له هه‌ولێر بۆ په‌سه‌ندکردنى سزاى شه‌ش ساڵ زیندانى بۆ هه‌ریه‌که له رۆژنامه‌نوسان شێروان ئه‌مین شێروانى و گوهدار زێباری، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌ریخست بانگه‌شه‌کانى بۆ پابه‌ندبون به ئازادى رۆژنامه‌گه‌رییه‌وه ته‌نها قسه‌یه و هیچ هه‌نگاوێک بۆ به‌رقه‌راکردنى ناگرنه‌به‌ر".
هه‌روه‌ها سى پى جه‌ى ئه‌وه ده‌خاته‌روو که دادگاى پێداچونه‌وه رۆژى 28ى نیسان له بڕیارێکدا که ئه‌مڕۆ بڵاوکراوه‌ته‌وه، بڕیارى دادگاى تاوانه‌کانى هه‌ولێرى په‌سه‌ندکردوه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌و بانگه‌شانه کردۆته‌وه که شێروان شێروانى و گوهدارى زێبارى پاره‌یان له کونسوڵخانه‌کانى ئه‌مریکاو ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر وه‌رگرتوه‌و پلانیان هه‌بوه بۆ تێکدانى ئاسایشى هه‌رێمى کوردستان.
ئه‌و رێکخراوه داواى له ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم کردووه ده‌ستبه‌جێ ئه‌و دو رۆژنامه‌نوسه ئازاد بکه‌ن و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ش هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه که روبه‌ڕویان کردونه‌ته‌وه‌و هه‌روه‌ها گوشارخستنه سه‌ر میدیاکارانیش رابگرن.
