لاهور شێخ جه‌نگی له‌سه‌ر په‌سه‌نکردنى سزاى رۆژنامه‌نوسانى بادینان هاته ده‌نگ

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان، په‌یامێکى له‌باره‌ى سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر شه‌ش رۆژنامه‌نوس و چالاکوانى بادینان بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند:" تۆمه‌تبارکردنییان به تۆمه‌تى بێ بنه‌ما، سکانداڵه و زۆر خراپ ناوبانگى هه‌رێم له‌که‌دار ده‌کات.
ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه 6ى ئایارى 2021، لاهور شێخ جه‌نگى له‌په‌یامێکدا رایگه‌یاند:"ئازادی، به‌ردى بناغه‌ى هه‌رێمى کوردستانه، ئازادیخوازانى کوردستان شایه‌نى پاراستن و رێزگرتن و پشتیوانین، نێرده دیپلۆماسییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، به‌دیهێنه‌رى ناوچه‌ى ئارام و پارێزه‌رى ئه‌زمونى هه‌رێمى کوردستانن، تۆمه‌تبارکردنییان به تۆمه‌تى بێ بنه‌ما، سکانداڵه و زۆر خراپ ناوبانگى هه‌رێم له‌که‌دار ده‌کات".
"داوا ده‌که‌م سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ده‌سه‌ڵاتى خۆى به‌کاربێنێت: دادگا له ده‌ستێوه‌ردانى سیاسى بپارێزێت، سزاى ناڕه‌واى سه‌ر گه‌نجه ده‌ستگیرکراوه‌کانى بادینان لابه‌رێت"
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"پێویسته به هه‌مومان، هێز و لایه‌نه سیاسى و مه‌ده‌نییه‌کان، روبه‌ڕوى ئه‌م پێشهاته مه‌ترسیداره راوه‌ستین، داوا ده‌که‌م سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ده‌سه‌ڵاتى خۆى به‌کاربێنێت: دادگا له ده‌ستێوه‌ردانى سیاسى بپارێزێت، سزاى ناڕه‌واى سه‌ر گه‌نجه ده‌ستگیرکراوه‌کانى بادینان لابه‌رێت و ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ى کراوه‌ته سه‌ر نێرده دیپلۆماسییه‌کان، به‌رپه‌رچبداته‌وه".
ده‌سته‌ى سزایى دادگاى پێداچونه‌وه‌ى هه‌رێم له‌بڕیارێکدا که 28ى نیسان به واژۆى عه‌بدوڵا عه‌لى ئه‌حمه‌د شرفانى سه‌رۆکى دادگاى پێداچونه‌وه ده‌رچوه باس له‌وه‌کراوه، به‌گوێره‌ى یاساى ژماره 21ى ساڵى 2003 برگه‌کانى 47، 48 و 49 بڕیارى دادگا بۆ شه‌ش ساڵ زیندانیکردنى (شێروان شێروانی، ئه‌یاد که‌ره‌م، گوهدار محه‌مه‌د ئه‌مین، شڤان سه‌عید و هاریوان عیسا) بڕیارێکى دروسته و له‌گه‌ڵ یاسادا گونجاوه.
