ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتار داواى ئازادکردنى سزادراوانى بادینان ده‌که‌ن

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتارى کوردستان له‌سه‌ر که‌یسى سزادراوانى بادینان نامه‌یه‌ک ئاڕاسته‌ى دادگاى پێداچونه‌وه‌ى هه‌رێم ده‌که‌ن و داواى ده‌ستبه‌جێ ئازادکردنیان ده‌که‌ن.
ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتارى کوردستان له‌سه‌ر که‌یسى سزادراوانى بادینان نامه‌یه‌ک ئاڕاسته‌ى دادگاى پێداچونه‌وه‌ى هه‌رێم ده‌که‌ن و ڕایده‌گه‌یه‌نن" داواتان لێ ده‌که‌ین بڕیاری ده‌سته‌ی سزایی دادگاکه‌تان له‌لایه‌ن (ده‌سته‌ی گشتی) دادگای پیاچوونه‌وه‌وه پیاچوونه‌وه‌ی بۆ بکرێت و ڕاست بکرێته‌وه و سزادراوان ئازاد بکرێن".
ده‌قى نامه‌که:
نامه‌یه‌ک بۆ دادگای پیاچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان
ئێمه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی کوردستان که له خواره‌وه ناومان هاتووه، له ڕێگه‌ی ئه‌م نامه ئاشکرایه‌وه، داوا له دادگاکه‌تان ده‌که‌ین، بڕیاره‌که‌تان، بڕیاری ژماره (٤٦٨) له به‌رواری (٢٨ی ٤ی ٢٠٢١) تایبه‌ت به پیاچوونه‌وه به بڕیاری دادگای (تاوانه‌کانی هه‌ولێر٢) تایبه‌ت به سزادراوانی پارێزگای دهۆک ڕاست بکه‌نه‌وه‌و سزای هه‌ریه‌که له سزادراوان (شیروان ئه‌مین، شڤان سه‌عید، ئه‌یاز که‌ره‌م، هاریوان عیسا، گوهدار موحه‌ممه‌د ئه‌مین) هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه، له‌به‌ر بوونی ژماره‌یه‌ک هه‌ڵه که ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه به‌شێکیانن:
١ـ سزادراوان له قۆناغی لێکۆڵینه‌وه‌دا به پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌کراوه‌و پارێزه‌ریان بۆ دابین نه‌کراوه.
٢ـ ئه‌و دانپیانانه‌ی له دۆسیه‌کانیاندا هاتووه، له ژێر هه‌ڕه‌شه‌دا لێیان وه‌رگیراوه.
٣ـ سه‌ردانی قونسوڵخانه‌ی ئه‌مریکاو ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێرو وه‌رگرتنی هاوکاری بۆ کار‌و چالاکی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن سزادراوانه‌وه به تاوان ئه‌ژمار کراوه، له‌کاتێکدا ئه‌مه کارێکی ته‌واو یاساییه، و سه‌دان ڕێکخراوو چالاکی مه‌ده‌نی‌و دامه‌زراوه‌ی حکومی‌و ناحکومی له کوردستان له ساڵانی ڕابردوو و به‌رده‌وامیش له‌لایه‌ن قونسوڵخانه‌ی ئه‌و دوو وڵاته‌و قونسوڵخانه‌ی وڵاتانی تریش هاوکاریکراون‌و هاوکاری ده‌کرێن، ته‌نانه‌ت هاوپه‌یمانان به‌رده‌وام مانگانه هاوکاری هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ش ده‌که‌ن.
٤ـ ئاماده‌بوونی لایه‌نی سکاڵاکار که (ئاسایش) بوون له نێو هۆڵی دادگادا وه‌ک پاسه‌وان‌و له هه‌مان کاتدا وه‌ک سکاڵاکار پێچه‌وانه‌ی یاسایه، ته‌نانه‌ت هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌و هێزانه به‌بێ فه‌رمانی دادوه‌ر ئه‌وه‌ی نیشان ده‌دا که ئه‌و هێزانه له نێو دادگا باڵاده‌ستن.
هه‌ربۆیه له ڕوانگه‌ی ڕێزگرتن له‌سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاته‌کان‌و دروست نه‌بوونی پشێوی‌و ئاڵۆزی کۆمه‌ڵایه‌تی له کوردستان‌و له ده‌ست نه‌دانی متمانه به دادگاکان‌و چه‌سپاندنی دادگه‌ریی بۆ سزادراوان‌و که‌س‌و کاریان، داواتان لێ ده‌که‌ین بڕیاری ده‌سته‌ی سزایی دادگاکه‌تان له‌لایه‌ن (ده‌سته‌ی گشتی) دادگای پیاچوونه‌وه‌وه پیاچوونه‌وه‌ی بۆ بکرێت‌و ڕاست بکرێته‌وه‌و سزادراوان ئازاد بکرێن، چونکه ئێمه ئاگاداری دۆسیه‌که بووین‌و له ڕۆژی دادگاییه‌که‌ش نوێنه‌رانمان له ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ئاماده‌بووین‌و هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نه‌خرایه ڕوو که تاوانێک له‌سه‌ر سزادراوان ساغ بکاته‌وه، و چه‌ندین هه‌ڵه‌و سته‌می دادوه‌ریی له دۆسیه‌که‌یاندا هه‌یه هه‌ر له قۆناغه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌وه تا دادگاییکردنیان‌و بڕیاری کۆتایی.
له‌گه‌ڵ رێزدا
ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی کوردستان:
١ـ گوڵستان سه‌عید.
٢ـ عه‌بدولستار مه‌جید.
٣ـ د.کازم فاروق.
٤ـ د.شێرکۆ جه‌وده‌ت.
٥ـ عه‌لی حه‌مه‌ساڵح.
٦ـ سه‌رکۆ ئازاد گه‌ڵاڵی.
٧ـ ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنی.
٨ـ هاوڕێ مه‌لا ستار.
٩ـ د.شایان عه‌سکه‌ری.
١٠. سه‌رچنار ئه‌حمه‌د.
١١ـ شیرین ئه‌مین.
١٢ـ مژده مه‌حمود موحه‌ممه‌د.
١٣ـ عوسمان کانی کورده‌یی.
١٤ـ سیپان سالم ئامێدی.
١٥ـ کاوه عه‌بدولقادر.
١٦ـ هڵز ئه‌حمه‌د موحه‌ممه‌د.
١٧ـ دابان موحه‌ممه‌د.
١٨ـ ئاشنا عه‌بدوڵڵا قادر.
١٩ـ ڕووپاک ئه‌حمه‌د ڕه‌حمان.
٢٠ـ موسلیم عه‌بدوڵڵا قه‌صریی.
٢١ـ د.هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی.
٢٢ـ جه‌لال موحه‌ممه‌د ئه‌مین.
٢٣ـ شاخه‌وان ڕه‌وف.
٢٤ـ به‌لێن ئیسماعیل.
٢٥ـ گۆران عومه‌ر.
٢٦ـ یاسین خدر.
٢٧ـ ڕزگار شه‌هید حه‌مه نه‌گره‌یى.
٢٨ـ به‌دریه ئیسماعیل مه‌حمود.
٢٩ـ عومه‌ر گوڵپی.
