مانگی ئاب به‌ده‌ل به‌رواری دادگای دەكرێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
رۆژی 17ی ئابی 2021، بۆ دادگاییكردنی مامۆستا به ده‌ل به‌رواری دیاری كرا، سه‌رۆكی تیمی پارێزه‌رانی ئه‌و مامۆستایه‌ش زانیاری ده‌دات.
ئاسۆ هاشم، سه‌رۆكی تیمی پارێزه‌رانی به‌ده‌ل به‌رواری، له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه: دادگایی تاوانەكانی دووی هەولێر رۆژی 17ی ئابى 2021ی دیاریكردووه بۆ دادگایی كردنی مامۆستا به ده‌ل به‌رواری.
رۆژی 15ی ئایاری 2020، رۆژێک پێش گردبوونەوەی ژمارەیەک مامۆستای دهۆک لە پارکی ئازادی لە دژی دواکەوتنی مووچەکانیان، مامۆستا بەدەل بەرواری، کە یەکێک بوو لە رێکخەرانی سەرەکیی گردبوونەوەکە، لەلایەن پۆلیسی دهۆکەوە دەستگیرکرا.
هەرچەندە بەدەل بەرواری یەکێک بوو لەو 14 کەسەی، کە دەبووایە لە کۆتایی مایسی رابردوو ئازادبکرێت، بەڵام بە بڕیاری دادوەر بە تۆمەتی هاندان خرایەوە زیندانەوە.
بەگوێرەی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان- لقی دهۆک، ساڵی رابردوو زیاتر لە 300 مامۆستا و چالاکوان و بەشداربووی گردبوونەوەکانی ناڕەزایەتی لە دهۆک دەستگیرکراون و بەشێکیان دوای چەند کاتژمێرێک ئازادکران، بەڵام تا ئێستا چارەنووسی نزیكه‌ی 50 کەس نادیارە.
