یه‌کێتى ئه‌وروپا له‌باره‌ى سزادراوانى بادینان هه‌ڵوێستى خۆیان راگه‌یاند
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نێرده‌ى یه‌کێتى ئه‌وروپا له عێراق نیگه‌رانى خۆى به‌رامبه‌ر به بڕیاره‌که‌ى دادگاى پێداچونه‌وه بۆ په‌سه‌ندکردنى سزاى شه‌ش ساڵ زیندانى به‌سه‌ر پێنج چالاکوان و رۆژنامه‌نوسى بادیناندا ده‌ربڕى و داواش له حکومه‌تى هه‌رێم ده‌کات پابه‌ندبێت به دابینکردنى مافى دادگاییکردنى عادیلانه‌و هه‌روه‌ها ده‌سته‌به‌رکردنى ئازادى راده‌ربڕین و ئازادى رۆژنامه‌گه‌ری.
نێرده‌ى یه‌کێتى ئه‌وروپا له عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند، نیگه‌رانن له‌باره‌ى بڕیاره‌که‌ى ئه‌م دواییه‌ى دادگاى پێداچونه‌وه له هه‌رێمى کوردستان بۆ په‌سه‌ندکردنى سزاى زیندانى دژبه پێنج رۆژنامه‌نوس و چالاکوان.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که ئه‌و بڕیاره کاریگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌ر ئه‌و روبه‌ره ده‌بێت که تایبه‌ته به ده‌نگه ئۆپۆزسیۆنه‌کان له هه‌رێمى کوردستان و هه‌روه‌ک کاریگه‌رى نه‌رێنیشى ده‌بێت له‌سه‌ر رۆژنامه‌نوسان له‌وه‌ى که به‌بێ ترس له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌و کۆسپى هه‌ڕه‌مه‌کی، کاربکه‌ن.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌که‌یدا، نێرده‌ى یه‌کێتى ئه‌وروپا له‌عێراق، نیگه‌رانى خۆیشى ده‌ربڕیوه که له بڕیاره‌که‌دا ئاماژه بۆ دیدارى تۆمه‌تباره‌کان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تییه بیانییه‌کان له‌نێویشییاندا کونسوڵخانه‌ى گشتى ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر کراوه.
هاوکات ئه‌وه‌ى دووپاتکراوه‌ته‌وه ئاڵوگۆڕى به‌رده‌وامى بیروڕا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نی، به‌شێکى جیانه‌کراوه‌یه که کارى نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماتییه‌کان له‌سه‌رتاسه‌رى جیهاندا.
نێرده‌ى یه‌کێتى ئه‌وروپا له‌عێراق داواشى له حکومه‌تى هه‌رێم کردوه به‌ته‌واوه‌تى پابه‌ندییه‌کانى خۆى له‌بوارى مافه‌کانى مرۆڤدا به‌جێبهێنێت له‌وانه‌ش پابه‌ندبێت به مافى دابینکردنى دادگاییکردنى عادیلانه‌و ده‌سته‌به‌رکردنى ته‌واوه‌تى ئازادى راده‌ربڕین و ئازادى رۆژنامه‌گه‌ری.
