دەستەی دەستپاکی هەرێم زانیاری لەسەر گەندەڵكاران ئاشكرا دەكات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی هەوڵەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، پڕۆژەی پێنج ساڵەی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی 2021- 2025ـی ئامادە کردوە و رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کرد بەمەبەستی پەسندکردنی راشیگەیاند لە ساڵی رابردوودا 70 دۆسیەی گەندەڵی لەلایەن دەستەی دەستپاکییەوە کاریان لەسەر کراوە، لەسەر ئەو دۆسیانەش 26 کەس حوکمدراون، کە لەنێویاندا کاسب و فەرمانبەر تاوەکو بەڕێوەبەری گشتی هەبووە؛ کە 11 کەسیان لە هەولێر، 3 لە سلێمانی، 7 لە دهۆک، 5 لە گەرمیان بوون.

بەگوێرەی پڕۆژەکەی دەستەی دەستپاکی هەشت تیم دروستکراون بۆ هەشت سێکتەری جیاواز و لە شار و شارۆچکەکان بەدواداچوون دەکەن بۆ ئەوەی بزانن بەربەستەکان چین لە بەردەم جێبەجێکردنی یاساکە.

لەسەر داوای دەستەکەش، ئەنجوومەنی دادوەری، لە 2021/2/18 بڕیاریدا بە پێكهێنانی (دادگای تاوانەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی) لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان. 

بەگوێرەی ئامارێکی فەرمی ساڵی رابردوو 70 دۆسیەی گەندەڵی لەلایەن دەستەی دەستپاکییەوە کاریان لەسەر کراوە، لەسەر ئەو دۆسیانەش 26 کەس حوکمدراون، کە لەنێویاندا کاسب و فەرمانبەر تاوەکو بەڕێوەبەری گشتی هەبووە؛ کە 11 کەسیان لە هەولێر، 3 لە سلێمانی، 7 لە دهۆک، 5 لە گەرمیان بوون.

ئەو بوارانەی لەچوارچێوەی پڕۆژەی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی کاریان لەسەر دەکرێت: 

- سێکتەری حکومەتە خۆجێییەکان

- سێکتەری دەزگا تایبەتییەکانی جێبەجێکردنی یاسا(دادوەری، داواکاری گشتی، دەستەی دەسپاکی، پۆلیس، ئاسایش)

- سێکتەری دارایی گشتی

- سێکتەری پەیوەندی و هاوکاری نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی

- سێکتەری تایبەت و بواری بازرگانی

- سێکتەری سیاسی

- سێکتەری دامودەزگا ناوەندییەکان

- کۆمەڵی مەدەنی و میدیا

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار