لە سەرتاسەری هەرێم ووشکەساڵی ڕاگەیاندرا

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى   

بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆ لە هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەپێی راپۆرتی ساڵانەی بارانبارینی ئەمساڵ50٪ کەمتربووە بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو و وشکەساڵی هەرێمی گرتووەتەوە.

ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆ لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێشتر وشکەساڵی لە چەند شوێنێكی هەرێمی کوردستان راگەیەنرا، بەڵام ئێستا وشکەساڵیەکە سەرتاسەری هەرێمی گرتووەتەوە و راگەیانراوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، کەمی بارانبارین کاریگەری کردووەتە سەر ئاوی سەر زەوی و ژێر زەوی، چەند رێکارێک دەگیرێتەبەر بۆ روبەڕوبوونەوەی وشکەساڵی و لەوانەش دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ هاوڵاتیان.

باسی لەوەشکردووە، بڕی دوو ملیار و500 ملیۆن دیناری عێراقی لەبەر دەستی وەزارەتی شارەوانی بێت بۆ چارەسەرکردنی هەر پێشهاتێك بەهۆی وشکەساڵییەوە.

وتیشی، تۆڕەکان دابەشکردنی ئاو رێکدەخرێنەوە بەئامانجی دابینکردنی ئاوی پێویست بۆ هاوڵاتیان.

دەشڵێت، ئاوی ژێر زەوی لەهەرێمی کوردستاندا بەرێژەی50٪  کەمبوەتەوە و لەوانەیە بەهۆی وشکەساڵییەوە چەند شوێنێك دوچاری وشکبوونی بیرەکان دەبن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار