ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئێران كاندید ده‌كات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، سه‌رۆك كۆماری پێشوی ئێران، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كاندیدبونی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی ئه‌مساڵ تۆماركرد.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئێران، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه جارێكی دیكه ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد گه‌یشته سه‌نته‌ری لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی و داواكاری خۆكاندیدكردنی پێشكه‌ش كرد.
دوێنێ سێشه‌ممه، ده‌رگای خۆ كاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌بینای وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌ستیپێكرد بڕیاریشه بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ به‌رده‌وام بێت، سه‌رجه‌م كاندیده‌كانیش له‌كێبڕكێدا ده‌بن بۆ هه‌ڵبژاردنی 18ی (حوزه‌یران/6)ی 2021ی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌یان، بڕیاریشه 26 و 27ی ئه‌م مانگه، ئه‌نجومه‌نی هه‌مواری ده‌ستوری ناوی كاندیدانی پۆستی سه‌رۆك كۆمار رابگه‌یه‌نێت، دوای 20 رۆژیش، هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێده‌كات.
پێشتریش و له ساڵی 2017دا، ئایه‌توڵا عه‌لی خامنه‌یی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران رێگریكرد له خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد كه له نێوان ساڵانی 2005 بۆ 2013 سه‌رۆكایه‌تی ئێرانی كردبو.
