نێچیرڤان بارزانی: پێویسته په‌له‌بکرێت له هه‌ماهه‌نگی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی هێرشەکەی داعش و شەهیدبوونی پێشمەرگەیەک لە سنوور‌ی کفری بڵاوکردەوە و دەڵێت، "بە تووندی سەرکۆنەی دەکەم" و هاوخەمی خۆیشی بۆ کەسوکاری پێشمەرگە شەهیدەکە دەردەبڕێت.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 12-05-2021، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر تویتێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات "به تووندی سه‌رکۆنه‌ی هێرشی شه‌وی رابردووی تیرۆریستانی داعش له سنوور‌ی کفری ده‌که‌م. سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانه ده‌که‌م که شه‌هید بوو، هاوخه‌میانم."
لە بەشێکی دیکەی تویتەکەدا دەشڵێت "جه‌خت له پێویستیی په‌له‌کردن له هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له‌و ناوچانه ده‌که‌مه‌وه."

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار