هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر داوایه‌ک ئاراسته‌ى هاوڵاتیان ده‌کات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پارێزگارى سلێمانى داوا ده‌کات له‌م جه‌ژنه‌دا خه‌ڵکى دوورکه‌ونه‌وه له به‌ریه‌ککه‌وتن و دروستکردنى قه‌ره‌باڵغى و تێکه‌ڵاوبوون له پێناو به‌ره‌و باشتربردنى دۆخه‌که له دواى جه‌ژنه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12ى ئایارى 2021، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر پارێزگارى سلێمانى له کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، به‌هۆى ئه‌و بارودۆخه‌ى کۆرۆنا دروستى کردووه، حکومه‌تى فیدڕاڵى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى ته‌واوى راگه‌یاندووه و هه‌رکه‌سێک به‌گوێره‌ى ئه‌و رێگه‌پێدانانه نه‌بێت که وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق دیاریکردوون ناتوانێت بێته ناو هه‌رێمى کوردستانه‌وه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ئومێد ده‌که‌ین له‌م جه‌ژنه‌دا خه‌ڵکى دوورکه‌ونه‌وه له به‌ریه‌ککه‌وتن و دروستکردنى قه‌ره‌باڵغى و تێکه‌ڵاوبوون له پێناو به‌ره‌و باشتربردنى دۆخه‌که له دواى جه‌ژنه‌وه".
هاوکات، پارێزگارى سلێمانى روونیکرده‌وه که له ره‌مه‌زاندا هاوڵاتیان به‌شێوه‌یه‌کى باش پابه‌ندى رێنماییه‌کان بوون ئه‌مه‌ش بووه هۆى ئه‌وه‌ى ژماره‌ى توشبووان به کۆرۆنا که‌مبێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن دواى جه‌ژن ده‌رگا به‌رووى گه‌شتیاراندا بکرێته‌وه پێویسته هاوڵاتیان به‌رده‌وامبن له پابه‌ندبوون به رێکاره‌کانى خۆپارێزییه‌وه.
