بۆ پێشه‌نگه‌کانى په‌که‌که نامه بۆ بلینکن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا نێردرا

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆمیته‌ى دۆخى خێرا بۆ رۆژئاوا نامه‌یه‌کى بۆ ئه‌نتۆنى بلینکن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا نارد و داواى لێکرد:" ئه‌و خه‌ڵاته‌ى بۆ ده‌ستگیرکردنى پێشه‌نگانى په‌که‌که جه‌میل بایک، دوران کاڵکان و موراد قه‌ره‌یلان دا هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه".
نامه‌که به ئیمزاى سه‌رۆکى کۆمیته‌ى دۆخى خێرا بۆ رۆژئاوا خاتوو مێردێت تاکس (Meredith Tax)، سکرتێر گشتیى ئه‌و رێکخراو، خاتوو دیبى بوکچن (Debbie Bookchin) و به‌ڕێوه‌به‌رى ئیداریى ئه‌و رێکخراوه خاتوو ئۆزله‌م گۆنده‌ر بۆ ئه‌نتۆنى بلینکن نێردراوه.
له نامه‌که‌دا داوا له به‌ڕێوه‌به‌ریى بایدن کراوه، که ده‌ستبه‌ردارى سیاسه‌تى دووڕوانه‌ى دۆناڵد ترامپ سه‌رۆکى پێشووى ئه‌مریکا له دژى کوردان بێت.
له نامه‌که‌دا ئاماژه به وته‌کانى جۆ بادین سه‌رۆکى ئه‌مریکا له کۆنفرانسى رۆژنامه‌نووسى رۆژى چوارى شوباتدا کراوه، که بایدن له‌و کاته‌دا وتبووی:"ده‌بێت سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا له‌سه‌ر بنه‌ماى مافه‌کانى مرۆڤ بچه‌سپێنرێت"، بۆیه له نامه‌که‌دا راگه‌یاندراوه، نوێکردنه‌وه‌ى بڕیارى دژ به پێشه‌نگه‌کانى په‌که‌که جه‌میل بایک، دوران کاڵکان و موراد قه‌ره‌یلان رێگا بۆ تیرۆرکردنیان له‌لایه‌ن تورکیاوه خۆش ده‌کات.
هه‌روه‌ها له نامه‌که‌دا ئاماژه به‌وه‌کراوه، ستراتیژیى ئاکه‌په له دژى به‌رژه‌وه‌ندیى ئه‌مریکایه، بۆیه ده‌بێت وازى لێ بهێنرێت.
هاوکات ئه‌وه دووپاتکراوه‌ته‌وه که سیاسه‌ته‌کانى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆمارى تورکیا پشتیوانیکردنه له داعش و هاوکاریى گروپه میلیشیاکانى جه‌یشى ئیسلام، لیواى سوڵتان موراد ده‌کات و ئه‌وانه‌ش به به‌ڵگه سه‌لمێنراون.
له نامه‌که‌دا وته‌کانى برێت مه‌کگۆرک به بیرهێنراونه‌ته‌وه که وتبووى "زۆرێک له‌و گروپه ئۆپۆزسیۆنانه‌ى سوریا، که تورکیا پشتیوانیان لێده‌کات، له بریى ئه‌وه‌ى شه‌ێ له دژى داعش بکه‌ن، به شێوه‌یه‌کى روون و ئاشکرا رایانگه‌یاند، که ده‌یانه‌وێت له دژى کوردان شه‌ێ بکه‌ن، چونکه ئه‌وانه گروپى توندڕه‌ون".
"په‌که‌که رێکخستنێکى تیرۆریستى نییه، به‌ڵکو رێکخستنێکى رزگاریى نه‌ته‌وه‌ییه و له ساڵى 1995ه‌وه رێککه‌وتننامه و کۆنڤانسیۆنه‌کانى ژنێڤى ئیمزا کردووه، بۆیه داوا ده‌که‌ین، ئه‌و خه‌ڵاته‌ى بۆ ده‌ستگیرکردنى پێشه‌نگه‌کانى په‌که‌که دانراوه هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه"، له‌نامه‌که‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه.
