نێچیرڤان بارزانى داوا ده‌کات یه‌کترشکاندن و زمانى زبر کۆتایى پێبێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان به‌بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنى ره‌مه‌زانه‌وه په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه‌و تێیدا داوا ده‌کات "جه‌ژن بکه‌ینه ده‌رفه‌تێک بۆ پێچانه‌وه‌ى یه‌کجاریى لاپه‌ڕه‌کانى ڕق و یه‌کترشکاندن و زمانى زبر و به دڵ و نیازێکى پاکه‌وه بیکه‌ینه ده‌سپێکى سه‌ره‌تایه‌کى تازه‌ى ته‌بایى و هاوبه‌شى و هاریکاریى نێوان هه‌موو لایه‌ن و پێکهاته‌کان".
ده‌قى په‌یامى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له جه‌ژنى ڕه‌مه‌زاندا
جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان به گه‌رمى له ته‌واوى موسڵمانانى کوردستان، عێراق و جیهان، به‌تایبه‌تى له خانه‌واده و که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان پیرۆز ده‌که‌م. هیوادارم خێر و خۆشى و ئاسووده‌یى بۆ هه‌مووان له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت، جه‌ژن و پشوویه‌کى ئارام به‌سه‌ر به‌رن و بۆنه‌کانى داهاتوومان له دۆخێکى باشتر و دوور له په‌تا و ناخۆشى و قه‌یران و ئاڵۆزى بگه‌ڕێنه‌وه.
با هه‌موومان مانا و چه‌مکه‌کانى جه‌ژن له ئاشته‌وایى و لێبورده‌یى و پێکهاتنه‌وه له‌گه‌ڵ خۆمان و ده‌وروبه‌رمان و هه‌مووان، بکه‌ینه بنه‌مایه‌ک بۆ هه‌ڵسوکه‌وت و په‌یوه‌ندى و هه‌نگاوه‌کانى داهاتوومان. با هه‌موومان لاپه‌ڕه‌یه‌کى نوێى پێکه‌وه‌یى و یه‌کترقبووڵکردن بکه‌ینه‌وه، تا پێکه‌وه بتوانین خزمه‌تێکى باشترى گه‌ل و وڵاته‌که‌مان بکه‌ین و به‌ره‌و داهاتوویه‌کى باشتر، ئاسووده‌یى، سه‌قامگیرى، پاراستنى زیاترى ماف و ئازادییه‌کان و یاسا و دادگه‌رى هه‌نگاو بنێین.
با له ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان و له ته‌واوى عێراق جه‌ژن بکه‌ینه ده‌رفه‌تێک بۆ پێچانه‌وه‌ى یه‌کجاریى لاپه‌ڕه‌کانى ڕق و یه‌کترشکاندن و زمانى زبر و به دڵ و نیازێکى پاکه‌وه بیکه‌ینه ده‌سپێکى سه‌ره‌تایه‌کى تازه‌ى ته‌بایى و هاوبه‌شى و هاریکاریى نێوان هه‌موو لایه‌ن و پێکهاته‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنى ئاڵۆزى و کێشه و تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌کان و هه‌موومان له ئاست به‌رپرسیاریه‌تیى مرۆیى و نیشتمانیماندا بین.
جه‌ژنى هه‌مووان پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێک به خۆشى.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان
٢٠٢١/٥/١٢
