مه‌سرور بارزانى: مه‌ترسییه‌کانى کۆرۆنا به هه‌ند وه‌ربگرن

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له په‌یامێکدا به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زانه‌وه داوا له هاوڵاتیان ده‌کات مه‌ترسییه‌کانى کۆرۆنا به هه‌ند وه‌ربگرن، ده‌شڵێت:" ئه‌م جه‌ژنه، ببێته مایه‌ى خێر و خۆشى و کۆتاییهاتنى ناخۆشى و نه‌هامه‌تییه‌کان و هانده‌رى ئاشته‌وایى و ته‌بایى بێت له نێوان پێکهاته جیاوازه‌کانى هه‌رێمى کوردستان".
په‌یامى پیرۆزبایى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان:
به بۆنه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زانى پیرۆزه‌وه، گه‌رمترین پیرۆزبایى له سه‌رجه‌م موسڵمانانى کوردستان و عێراق و جیهان ده‌که‌م، به تایبه‌تى پیرۆزبایى له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان و هێزه‌کانى ئاسایشى ناوخۆ و بنه‌ماڵه‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان ده‌که‌م .
هیوادارم خواى دلۆڤان نزا و ڕۆژووى هه‌موولایه‌کى قبوڵ کردبێت و ئه‌م جه‌ژنه، ببێته مایه‌ى خێر و خۆشى و کۆتاییهاتنى ناخۆشى و نه‌هامه‌تییه‌کان و هانده‌رى ئاشته‌وایى و ته‌بایى بێت له نێوان پێکهاته جیاوازه‌کانى هه‌رێمى کوردستان .
ئه‌و بۆنه‌یه به ده‌رفه‌ت ده‌زانم، که جارێکى دیکه داواتان لێبکه‌م، مه‌ترسییه‌کانى کۆرۆنا به هه‌ند وه‌ربگرن و پابه‌ند بن به ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى و ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان.
جه‌ژنتان پیرۆز و کوردستان هه‌میشه ئارام و ئاوه‌دان بێت.
مه‌سرور بارزانى
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان
