عەبدوڵای كوێخا موبارەك: ساڵانێك لەهەڵە تێگەیشتندا ژیاوم

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

عەبدوڵای كوێخا موبارەك، ئەندامی پێشوی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان، رایگەیاند"ئەو بۆچونە زۆر هەڵەیە كە تەنها ئەو چەند هەزار كەسەی سەر سۆشیال میدیا بە میللەت و بەرەی گەل دەزاندرێ و ئەو جەماوەرە زۆرینەو بێ شومارەی پارتی دیموكراتی كوردستان...بە بەرەی دژە گەل ئەژماردەكرێت." دەشڵێت"خۆیشم ساڵانێك لەم هەڵە تێگەیشتنەدا ژیاوم."

 ئەو قسانەی عەبدوڵای كوێخا موبارەك، ئەمرۆ، لە پەیامێكدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە، ئەوەش دوای ئەوەی بەم دواییانە رایگەیاند، پەیوەندیی بە ریزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە كردوە.

عەبدوڵای كوێخا موبارەك وتویەتی"ئەو بۆچونەش زۆر ھەڵەیە کە تەنھا ئەو چەند ھەزار کەسەی سەر سۆشیال میدیاو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە میللەت و بەرەی گەل دەزاندرێ و ئەو جەماوەرە زۆرینەو بێ شومارەی پارتی دیموکراتی کوردستان یان ھەر لایەنێکی تر ناخوێندرێتەوەو بە بەرەی دژە گەل ئەژمار دەکرێت."

وتوشیەتی"دیارە من خۆیشم ساڵانێک لەم ھەڵە تێگەیشتنەدا ژیاوم و ئەوەش دەزانم کە خەڵک و گەنجەکانمان ھیچ تاوانێکیان نیە، بەڵکو بە حوکمی مەکینەی ئیعلامی و بە مەبەستی بەرژەوەندی کەسی و حزبی ئەو بۆچونە ھەڵەیەیان لە مێشکدا چەسپێندراوە."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار