ئەمڕۆ ژمارەیەک هاوڵاتی عێراق و هەرێم لە هندستان دەگەڕێندرێنەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

ئەمڕۆ پێنجشەممە گەشتێکی دیکە بۆ گەڕانەوەی ئەو عێراقییانە دەکرێت کە لە وڵاتی هیندستان گیریانخواردووە.

 ئەمڕۆ پێنجشەممە گەشتێکی ئاسمانی بۆ هیندستان دەکرێت بۆ گەڕاندنەوەی ئەو عێراقییانەی لەو وڵاتەدا گیریان خواردووە. رۆژی یەکشەممە و سێشەممەی هەفتەی داهاتووش دوو گەشتی دیکە دەکرێت. گەشتیارە گەڕاوەکانیش دەبێت پشکنینی پی سی ئاڕ بکەن و ماوەی 14 رۆژیش لە هۆتێل کەرەنتین بکرێن.

 زیادبوونی ژمارەی گەشتە ئاسمانییەکان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ باڵیۆزخانەی عێراق دەبێت لە هیندستان، هەر عێراقییەک ناوی خۆی لە باڵیۆزخانە تۆماربکات و ژمارەیان بگاتە 400 بۆ 500 کەس، ئەوا گەشتێکی ئاسمانیان بۆ رێکدەخەن.

عێراق لە 3ی ئایاری 2021 دا یەکەم گەشتی ئاسمانی نائاسایی رێکخست بۆ گەڕاندنەوەی 399 هاووڵاتی لەو هاووڵاتییانەی عێراق کە لە هیندستان گیریان خواردووە، دواتر رەبا فەلاح، ئەندامی تیمی راگەیاندنی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند: "لە تێکڕای 399 هاووڵاتییەکەمان کە لە هیندستانەوە گەڕاونەتەوە، 82 کەسیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە، بەڵام ئەو ڤایرۆسەی کە تووشی بوونە کۆرۆنای گۆڕاوی هیندی نییە".

ئەمە لە کاتێکدایە تاوەکو ئێستا عێراق دوو گەشتی ئاسمانیی نائاسایی رێکخستووە بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتییە گیرخواردووەکانی لە هیندستان کە خێرا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاوی هیندی تێیدا تەنگی بە کەرتی تەندروستیی وڵاتەکە هەڵچنیوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار