لەئەڵمانیا عەبدوڵڵا ئۆجه‌لان ده‌ستگیركرا

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

لەئەڵمانیا بڕیاری زیندانیکردن بۆ سیاسەتمەداری کورد عەبدوڵڵا ئۆجه‌لان دەرکرا لەزۆرێک لەشارەکانی باشوری ئەڵمانیادا بەرپرسی ناوچەیی پارتى كرێكارانى كوردستان (پەکەکە)یە.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ئاژانسى هه‌واڵى فورات بڵاویكردۆته‌وه‌، لەئەڵمانیا بڕیاری زیندانیکردن بۆ سیاسەتمەداری کورد عەبدوڵڵا ئۆجه‌لان دەرکرا کە دوێنێ لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوەو بڕیاری داواکاری فیدراڵی ئەڵمانیا لەشارى هیلبۆرن دەستگیرکرابوو.

 ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، ده‌ستگیركردنى ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ى كورد له‌ئه‌ڵمانیا دوای ئه‌وه‌دێت هەفتەى ڕابردوو مەولود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا به‌سه‌ردانێك گه‌یشته‌ بەرلین‌و لەگەڵ بەرپرسانی دەوڵەتی ئەڵمانیا گفتوگۆى كردبوو.

ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ كورده‌ خه‌ڵكى باكورى كوردستانه‌و ناوى عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانه‌، ماوەی دوو ساڵە لەلایەن داواکاری گشتی فیدراڵى لەکارلسروه لێکۆڵینەوەى لەبارەوە دەکرێت.

 داواکاری گشتی فیدراڵیش ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوەو ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه‌، لەساڵی 2019وه‌ دەستیان بەلێکۆڵینەوە لەسەر ئۆجالان کردووە. ئۆجه‌لان لەزۆرێک لەشارەکانی باشوری ئەڵمانیادا بەرپرسی ناوچەیی پارتى كرێكارانى كوردستان (پەکەکە)یەو له‌و چوارچێوه‌یه‌دا کاردەکات.

هه‌روه‌ك ئاشكرابوه‌، دواى سه‌ردانه‌كه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا، هەینی ڕابردوو پۆلیسی ئەڵمانیا لەنورنبێرگ هەڵیکوتاوه‌ته‌سه‌ر ماڵی (گەلی مەدیاو (مەقبوڵە کارتاڵ)و دوای ئەو هەڵکوتانەش لەهیلبۆرن هەڵیانکوتایەسەر ماڵی سەعید ئۆزتورک هاوسەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵگەى کورد.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار