وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم بڕیارێکى نوێى ده‌رکرد

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێم بڕیارێکى نوێى سه‌باره‌ت به کارئاسانى و ڕاپه‌ڕاندنى نوسراوه‌کان که‌مکردنه‌وه به‌دواداچوونى فه‌رمانبه‌ران ده‌رکرد.
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان نوسراوێکى ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌کانى نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت کردووه تێیدا هاتووه:" به‌مه‌به‌ستى کارئاسانى و راپه‌راندنى نووسراوه‌کانتان و که‌مکردنه‌وه‌ى به‌دواداچوونى فه‌رمانبه‌ران (مراجع) بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ژمێرکارى تکایه کارى پێویست ئه‌نجام بده‌ن که ته‌نها له‌ڕێگه‌ى سیسته‌مى ئۆنڵاین (IIS) نوێنه‌رى ژمێریارى له یه‌که‌ى ژمێریارییه‌کان سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ناوبراو بکه‌ن".
هه‌روه‌ها له نوسراوه‌که‌دا ئه‌وه‌شى تێدا هاتووه که" نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ک نووسراوه‌کانتان بدرێته ده‌ست موراجعه‌کانتانه‌وه به‌پێچه‌وانه‌وه به‌رپرسیارنین له دواکه‌وتن و جێبه‌جێ نه‌بوونیان".
