هه‌په‌گه کوژرانى چه‌ند سه‌ربازێکى تورکیاى راگه‌یاند
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل (هه‌په‌گه) رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامى چالاکیه‌کانى دو رۆژى رابردوى گه‌ریلاکانیان، دوو له هه‌رێمى مه‌تینا، دوو سه‌ربازى تورکیا کوژراون و یه‌کێکى دیکه‌ش برینداربووه.
ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نى (هه‌په‌گه) له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا رایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ى هه‌ڵمه‌تى شۆڕشگێڕى جه‌نگى خابور، ئاماژه به‌وه‌کراوه که" هێزه‌کانى ئێمه له رۆژى 12ى ئه‌م مانگه له مه‌یدانى ‘ده‌ردارێى هه‌رێمى مه‌تینا له دژى هێزه‌کانى سوپاى توکریا له‌سه‌ر گردى شه‌هید ئازاد چالاکییه‌کى سابۆتاژیان ئه‌نجامدا، له ئه‌نجامى ئه‌و چالاکییه‌دا دو سه‌ربازى سوپاى تورکیا کوژران و سه‌ربازێکى دیکه‌ش برینداربوو".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌روو که "هێزه‌کانى به‌رگرى ئاسمانى شه‌هید ده‌لال ئامه‌د رۆژى 11ى ئه‌م مانگه، له هه‌رێمى مه‌تینا هێزه‌کانى سوپاى تورکیایان له‌سه‌ر گردى زه‌ندورا بۆردومان کرد، له چالاکییه‌که‌دا بۆمبه‌کان سه‌رکه‌وتوانه ئامانجه‌کانى پێکا، پاشانیش سوپاى تورکیا به هه‌لیکۆپته‌ر و فڕۆکه‌ى جه‌نگى هه‌رێمه‌کانى پاراستنى مه‌دیایان بۆردومانکرد".
هاوکات هه‌په‌گه ئه‌وه‌شى باسکردووه که رۆژى سێشه‌ممه‌ى رابردو، ناوچه‌ى قادى وه‌رخه‌لێى ئاڤاشین چوار جار بۆردومانکرا، و دوێنێ چوارشه‌ممه‌ش، هێزه‌کانى تورکیا له مه‌یدانى مه‌رڤانۆسى ئاڤاشین به رێگه‌ى هه‌لیکۆپته‌ر له ناوچه‌که هێزه‌کانیان دابه‌زاند، هه‌مان رۆژیش قادى تیپى تا و جێلۆى بچوک له هه‌رێمى زاپ به هه‌لیکۆپته‌ر بۆردومانکرا، له‌کۆى بۆردومانه‌کانیش، هیچ زیانێک به‌ر گه‌ریلا نه‌که‌وتوه.
