ئه‌مریكا ناوی ئەو وڵاتانەی ئاشکراکرد کە دەتوانن شەڕ لەنێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینییه‌كان ڕاگرن

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جین پساكی وته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند، میسر و تونس ده‌توانن له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ڕۆڵ ببینن بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ناكۆكییه به‌رده‌وامه‌كانی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینییه‌كان.
جین پساكی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، ئەو دوو وڵاتە و چەند وڵاتێکی دیکە دەتوانن ڕۆڵیان لە هێورکردنەوە و ڕاگرتنی گرزیەکاندا هەبێت.
ئامازەی بۆ ئەوەشکرد "پێویسته هێرشه موشه‌كیه‌كانی سه‌ر ئیسرائیل ده‌ستبه‌جێ رابگیرێن و هه‌ردولاش دان به‌خۆیاندا بگرن و كۆتایی به‌گرن و كۆتایی به‌گرژیه‌كانی نێوانیان بهێنن".
پێشتریش، جۆ بایدن سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، جارێكی دیكه هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی ئاڵۆزییه‌كانی قودس و هێرشه‌كانی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل ئاشكراكرد و رایگه‌یاند، ئیسرائیل له‌به‌رامبه‌ر سه‌دان موشه‌كدا كه له غه‌ززه‌وه ئاراسته ده‌كرێن، مافی به‌رگری له‌خۆكردنی هه‌یه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا هیواشیخواست به‌زوترین كات روبه‌ڕوبونه‌وه‌كان رابگیرێن و دوانه‌خرێن.
پێشتر هه‌ریه‌ك له‌بریتانیا و ئه‌مریكا دژایه‌تی خۆیان بۆ هێرشه موشه‌كییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی نیشاندا و داوایانكرد كۆتایی به‌و توندوایژیانه بهێنرێت.
ماوه‌ی زياتر له هه‌فته‌یه‌كه به‌هۆی پێداگیریی ئیسرائیل له‌سه‌ر درێژه‌دان به چالاكییه‌كانی پرۆسه‌ی نیشته‌جێبون له‌قودس و ناوچه‌كانی دیكه‌ی فه‌له‌ستین، ئاگری شه‌ڕ و پێكدادان كه‌وتوه‌ته ئه‌و ناوچه‌یه، زیاتر له 300 فه‌له‌ستینی بریندارن، به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیله‌وه زیاتر له 10 كه‌س كوژراون، موشه‌كه‌كانی حه‌ماسیش له‌باشوری ته‌لئه‌بین زیانی گیانی و مادییان هه‌بوه.ژیه‌كانی نێوانیان بهێنن.
