قوباد تاڵەبانی دەچێتە ئەرمینیا

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

بڕیارە ئەمڕۆ هەینی، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەسەردانێكی رەسمی كە سێ رۆژ دەخایەنێت بگاتە ئەرمینیا.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە لێدوانێكی نوسراودا رایگەیاند"قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەسەردانێكی رەسمی دەچێتە كۆماری ئەرمینیا بەمەبەستی كەڵك وەرگرتن لە ئەزمونی ئەو وڵاتە لە كەرتە جۆربەجۆرەكانی ئای تی و خوێندنی پیشەیی و پەرەپێدانی توانای گەنجان."

سەمیر هەورامی ئەوەشی خستۆتەڕو"لەم سەردانە سێ رۆژییەدا کە ئەمڕۆ هەینی 14/5 دەستپێدە‌كات، جێگری سەرۆک وەزیران زنجیرەیەک کۆبونەوە لەگەڵ گەورە لێپرسراوانی ئەرمینیا ئەنجامدەدات، لەهەمانکاتدا سەردانی چەند سەنتەرێکی ئەکادیمی و پیشەیی دەکات."

ئاماژەی بەوەشداوە كە لە سەردانەكەدا وەزیری پلاندانان د.دارا ڕەشید و سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ئومێد سەباح، یاوەری قوباد تاڵەبانی دەكەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار