هەسەدە: گروپێکمان لە شانە نوستوەکانی داعش دەستگیرکرد

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى  

هێزەکانى سوریای دیموکرات-هەسەدە گروپێک لە شانە نوستووەکانى داعشی دەستگیر کرد کە بە نیازبوون لە رۆژی جەژندا کردەوەى تیرۆرستى ئەنجام بدەن.

ئەمڕۆ هەینی، ١٤ ئایاری ٢٠٢١ هەسەدە بە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند" رۆژی ١٣ی گولان لە کاتژمێرەکانی بەیانیدا لە شارۆچکەی سەحێلای دێرئەزۆر ، لە دژی شانە نووستووەکانی داعش ئۆپەراسیۆنیک ئەنجامدرا".

ئاماژەی بەوەشکردوە،  کە ئەم چەکدارانە بەنیاز بوون لە رۆژانی جەژندا کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن و  لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا ٣٩ چەتەی داعش دەستگیرکرا و هەروەها دەستگیرا بە سەر چەندین پارچە چەک و ئامیری پێوەندی چەتەکاندا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار