وەزارەتی تەندروستی: ئەمڕۆ ژمارەی توشبون کەمی کردووە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئاماری ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 353 تووشبووی نوێی ڤایرۆسەکە دەستنیشانکراون و لەو ماوەدا 7 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، هاوکات 1014 تووشبووی پێشووش چاکبوونەتەوە.
بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی، لە 24 کاژێری رابردوودا پێنج هەزار و 21 پشکنینکراون، ئەنجامی پشکنینی 353 کەس پۆزەتیڤ بوون، زۆرترین تووشبوو لە پارێزگای سلێمانی بووە.

بابهتی پهیوهندیدار