هاتوچۆی سلێمانی ئاماری ڕوداوەکانی دوو ڕۆژی جەژنی ڕاگەیاند

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

لەماوەی دو رۆژی جەژنی رەمەزاندا 10 روداوی هاتوچۆ رویانداوە و بەهۆیانەوە 21 کەس برینداربون و دو کەسیش مردون.

ڕائیدی ھاتوچۆ بەھمەن عبداللە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، "لە یەکەم ڕۆژی چەژندا ڕوداوەکانی ھاتوچۆ ئاماری ترسناکیان تۆمارکردوە، بە ئەندازەی خراپی ڕێگاوبانەکان شۆفێرانیش کەمتەرخەم و ھۆکارن بۆ ڕوداوی ھاتوچۆ، لەیەکەم ڕۆژی چەژنی ڕەمەزاندا 9 ڕوداوی ھاتوچۆ ڕویانداوە، کە قوربانی لێکەوتوەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکردوە، پێنج روداوی هاتوچۆ لە دەرەوەی شار و چوار روداوی دیکەش لە ناو شار رویانداوە، "بەهۆیەوە 16 کەس برینداربون و 2 کەسیش مردون"، نیوەڕۆی ئەمڕۆش روداوێکی لە سلێمانی رویداو بەهۆیەوە پێنج کەس برینداربون، بەوەش ژمارەی بریندارانی هاتوچۆ لەئەمڕۆ و دوێنێدا بۆ 21 کەس بەرزبوەوە.

ڕائیدی ھاتوچۆ بەھمەن عبداللە باسی لەوەشکردوە، "لەدوای ھێڵکاری ڕوداوەکان دەرکەوت کە ھۆکاری سەرەکی ڕوداوەکان کەمتەرخەمی شۆفێرانە لە خێرایی لە ڕادەبەدەر و سەرقاڵ بون بە مۆبایل و تێپەڕاندنی ھەڵە ھۆکاری ڕوداوەکان بون، ئەمە جگە لە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکان کە پابەندی مەرجەکانی سەلامەتی نابن و دواجار کارەسات دەخوڵقێن".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار