سەفین دزەیی: ئەو خێزانە دەستدرێژییەکی نامرۆڤانەیان کراوەتەسەر

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند،  بەتوندی روداوی هێرشکردنەسەر خێزانێکی کورد لەتورکیا شەرمەزار دەکەن و ئومێدەوارن بەرپرسانی ئەو وڵاتە بە دروستی لەسەر روداوەکە بڕیار بدەن، جەختیش دەکاتەوە لەسەر روداوەکە سێ کەس دەستگیرکراون.

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشکردنە سەر سێ هاوڵاتی هەرێم لە تورکیا رایگەیاند، ئێمە بە توندی روداوەکە شەرمەزار دەکەین، بەداخەوە ئەو خێزانە دەستدرێژییەکی نامرۆڤانەیان کراوەتەسەر، بەتایبەت کە منداڵ و خانمی خێزانەکە لە شوێنەکەدا بون، ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کراوەتەوە و بەپێی ئەو زانیارییانەی پێمان دراوە، سێ کەس دەستگیرکراون.

لەبارەی دۆخی تەندروستیی ئەو هاوڵاتییەش کە هێرشیکرایەسەر، سەفین دزەیی رایگەیاندوە، "پەیوەندیم بە کاک موشتاق کردوە و سوپاس بۆ خوا رەوشی تەندروستیی جێگیرە".

لەبارەی هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لەبارەی ئەو روداوە، سەفین دزەیی دەڵێت، "ئێمە پەیوەندیمان بە کونسوڵی تورکیا لە هەولێر کردوە و ناڕەزایی خۆمانمان پێگەیاندوە، هیوادارین بەرپرسەکانی تورکیا بە دروستی بڕیار بدەن".

لە پارێزگای مێرسینی تورکیا ژمارەیەک هاوڵاتی تورک هێرشیان کردە سەر خێزانێکی کوردی خەڵکی هەولێر و دوای سوکایەتیپێکردن بەردبارانیان کرد و یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکە بە سەختی برینداربو و رەوانەی نەخۆشخانە کرا.

بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لەلایەن هاوڵاتییەکەوە لە شارۆچکەی ئاناموری پارێزگای مێرسینی تورکیا تۆمارکراوە، ئەندامانی خێزانێکی کورد لەسەر شەقامێک دەردەکەوێت کە پیاوێک لەهۆش خۆی چوە و هاوسەرەکەی بەدەم گریانەوە داوای هاوکاری فریاگوزاری دەکات، چەند ئەندامێکی دیکەی خێزانەکەش دەگرین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار