بەغدا کاتی ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی دیاریکرد

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، دوای جه‌ژن حكومه‌تی فیدڕاڵ به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت.

 شێروان دوبه‌ردانی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌سایتی‌ شه‌فه‌ق نیوزی‌ راگه‌یاندووه‌، لیژنه‌ ته‌كنیكییه‌ هاوبه‌شه‌ی كه‌ بۆ به‌داداچوون بۆ به‌نده‌كانی ڕێككه‌وتن له‌ نێوان حكوومه‌تی فیدڕاڵ و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكهێندراوه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر كاره‌كانی بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ و ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ بودجه‌دا هاتووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ دوای پشوی جه‌ژن، حكومه‌تی فیدڕاڵ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌بودجه‌ی 2021 ده‌نێرێت.

شێروان دوبه‌ردانی ئه‌وه‌شی رونكردۆته‌وه‌ كه‌ ناردنی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ یه‌كجار یان به‌ چه‌ند قۆناغێك له‌ نێوان لیژنه‌ی ته‌كنیكی و وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی فیدڕاڵ دایه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار